ناسنامەی گەریلایەکی شەهید راگەیەندرا

52
0
هاوبەشی :

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە مێردین شەهیدبووە و رایگەیاند، “هاوڕێمان وڵات بووە نوێنەرێکی گرنگی یەکێتی نەتەوەیی گەلەکەمان”.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

“لە راگەیەندراوی ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤دا ئێمە زانیاری ئەوەمان بڵاوکردەوە کە لە ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمی باگۆکی مێردین لە نێوان سوپای تورکی داگیرکەر و هەڤاڵانماندا شەڕ روویداوە و لە پێکدادانەدا سێ هاوڕێمان شەهیدبوون. لەو راگەیەندراوەدا ناسنامەی هاوڕێیانمان شەهید ئارگەش – ئۆزگور ئای و دەمهات- ئیسلام ئۆلچایمان ئاشکراکردبوو و رامانگەیاندبوو کە کاتێک ناسنامەی هاوڕێکەی دیکەمان کە شەهید بووە ئاشکرا بوو ئێمە بۆ گەلەکەمان و رای گشتی رادەگەیەنین. ئاشکرابوو کە هاوڕێ شەهیدەکەمان وڵات- رامان جەلالە.

هاوڕێمان وڵات بە ئامانجی ئازادی گەلەکەمان بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشاندا کردووە و بەم جۆرە خۆی لەپێناو گەلەکەمان بەخت کرد. تێکۆشانی ئازادی لە رۆژئاوا دەستپێکردبوو، لە شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا درێژەی پێدابوو و دواتریش لە باگۆک کە ئامێزی بۆ سەدان جەنگاوەری قارەمان کردووەتەوە، گەیاندیە لوتکە.

هاوڕێمان وڵات لە منداڵیدا ئامانجی بوو کە خۆی بگەیەنێتە چیای ئەفسانەیی باگۆک، وەک گەریلایەکی ئازادی بە سەربەزی خۆی گەیاندە ئەوێ و بە تێکۆشانی خۆی سەلماندی کە ئەو سنورە بە تەل تەندراوانەی لەبەردەم گەلەکەمان دانراوە، بێ واتای کردووە. هاوڕێمان وڵات کە دانی بە سنوورەکانی داگیرکەراندا نەنا، لە هەمان کاتدا بووە نمونەی هەرە بەرجستەی هەڵوەشاندنەوەی سنوورەکان کە داگیرکەران دەیانویست لە هۆش و دڵی گەلەکەماندا بیخوڵقێنن. هاوڕێمان وڵات بووە نوێنەری گرنگی یەکێتی نەتەوەیی گەلەکەمان.

سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێز و بەنرخەکەی و سەرجەم گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە پەیوەستبین بە یادی هاوڕێمانەوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان وڵات ئالکی بەم جۆرەیە:

ناسناو: وڵات ئالکی

ناو و پاشناو: رامان جەلال

شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ

ناوی دایک- باوک: موتیعە- لوقمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ مێردین

هاوبەشی :