لە ئەوروپا سیستەمی گۆشەگیری و سیاسەتەکانی قڕکردن شەرمەزارکرا

72
0
هاوبەشی :

لە چەندین ناوچەی ئەوروپا بە گردبوونەوە و ڕێپێوان سیاسەتەکانی قڕکردن و سیستەمی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.

چالاکیەکان لە دژی سیستەمی گۆشەگیری

لە سەر بانگەوازی یەکێتی هێزی دیموکراتیکی ئەوروپا، لە چەندین ناوچەی ئەوروپا بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی سیستەمی گۆشەگیری و قڕکاری ئیمراڵی شەرمەزارکرا، هەر لە چالاکیەکدا بانگەوازی ئەوە درا گەلی کورد لە بەرامبەر سیستەمی گۆشەگیریدا هەڵوێست وەرگرێت. داوا لە سی پی تی کرا پەیوەست بە گۆشەگیری بەرپرسیارێتی خۆی وەرگرێت.

ڤێینا

لە ڤێینای پایتەختی نەمسا بۆ لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی، لە پێش پەرلەمانی ئەو وڵاتە گردبوونەوەیەک ئەنجامدار و ئاماژە بەوەدرا پێویستە هەموو گەلی کورد خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکات.

شتۆرتگارت

لە شاری شتۆرتگارتی ئەڵمانیا بۆ شکاندی گۆشەگیری ئیمراڵی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان ئەنجامدرا، لە چالاکیەکەدا سیستەمی گۆشەگیری شەرمەزارکرا و دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” بە بێ ناوبڕ دەوترایەوە.

نورنبێرگ

لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا بە گربوونەوەی کوردان و دۆستەکانیان گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرد و بانگەوازی لە سی پی تی کرا کە بە ئەرکی خۆی هەستێت.

لەندەن

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٣٩ مانگە هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نیە، ستاند دانرا و پەرتووک و نوسراو بڵاوکرانەوە.
لە چالاکیەکەدا دروشمەکانی “بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی” و “بێ سەرۆک ژیان نابێ” بەرزکرانەوە.

هانۆڤەر

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە دژی گۆشەگیری سەختی ئیمراڵی ڕێپێوانی شەرمەزارکردن ئەنجامدار و لە چالاکیەکدا پەیامی “وەرن لە دەرەوە دەنگمان هەڵبڕین و گۆشەگیری سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بشکێنین” درا. لە چالاکیەکەدا سیستەمی گۆشەگیری شەرمەزارکرا.

چالاکیکە بە بەرزکردنەوەی دروشمەکان کۆتایی هات.

هاوبەشی :