٣٣ پارت و تەڤگەری سیاسیی، کۆمەڵایەتی و ژنان باگوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێكی نووسراویان دژی هەڕەشە و پڕوپاگەندەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بڵاوکردەوە.

79
0
هاوبەشی :

لە بارەی هەڕەشە و پڕوپاگەندەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە بارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی هەڕێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ٣٣ پارت و تەڤگەری سیاسیی، کۆمەڵایەتی و ژنان ڕاگەیاندراوێكی نووسراویان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە تۆمەتی جیا جیا هەڕەشە لە سووریا دەکات، ئامانجیشی داگیرکردنی سووریا و پێکهێنانی سیاسەتەکانیییەتی لە ناوچەکەدا، هەڕەشەکانیشی هەمیشە لە دژی بەرخۆدانی پێکهاتەکانە.

باسیان لەوەشکردووە، لەگەڵ دەستپێکردنی ململانێکان لە سووریا، هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا و دەستێوەردانەکانی لە خاکی سووریادا زیاتر بوون، هەرچەندە نە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و نە لە سووریا بە گشتی هیچ هەڕەشەیەک لە دژی تورکیا نییە، بەڵام دەستێوەردانی دەوڵەتی تورک گەیشتووەتە ئاستی داگیرکردنی ناوچەیەکی بەرفراوان لە باکووری سووریا و بانگەشەی ئەوە دەکات کە پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی پڕۆژەیەکی جوداخوازانەیە.

بەڵام هیچ بڕگەیەک لە بەرنامەکانی هیچ کام لەو لایەنانەدا نییە کە بەشدارییان لە دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا کردووە بەڵکو داوای پاراستنی یەکێتی سووریا بە ڕێگەی گفتوگۆی ناوخۆیی دەکەن، دەوڵەتی تورکیش ئەمەی پێ ناخۆشە بۆیە دەڵێت ئەم پڕۆژەیە مەترسیی نەتەوەیی لەسەر تورکیا دروست دەکات.

دەشڵێن: ئێستا بەبیانووی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە بڕیارە لە ١١ـی حوزەیران بەڕێوەبچێت، باخچەلی و ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا چارێك دیکە دەستیان بە هێرشەکانیان بۆ سەر سووریا و داگیرکردنی خاکەکەی کردووە.

هاوبەشی :