هێزەکانی گەریلا لە گەڤەر، زاپ و مەتینا گورزیان لە داگیرکەران وەشاند

115
0
هاوبەشی :

 

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گەڤەر، زاپ و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا سەربازێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سزا درا و سەربازێکیش بریندار بوو. هەروەها کامێرایەکی چاودێری و ٧ تەڵەی وێنە هەڵگر لەناو بران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی ڕاگەیاندراوەکە وەهایە:

“لە هەرێمی گەڤەر؛

لە نێوان ١٢-٢٠ی ئایاردا، لە هەرێمەکانی خاپورت، یەکماڵ، موشان و مەمکاوەی گەڤەر، ٧ تەڵەی وێنە هەڵگری سوپای داگیرکەری تورک لەناوبران.

لە هەرێمی مەتینا؛

لە ٢٢ی ئایار سەعات١٣:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ، داگیرکەرێک بە چەکی نیشان شکێنی سزا درا و داگیرکەرێکیش بریندار بوو.

لە ٢٢ی ئایار سەعات١٦:٢٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی کرانە ئامانج.

لە هەرێمی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ٢٢ی ئایار، سەعات١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا بە چەکی ئۆتۆماتیکی پێشڕەوی بکەن، چالاکی ئەنجامدرا و جوڵەی داگیرکەران ڕاگیرا.

ڕۆژی ٢٣ی ئایار، سەعات١٠:٣٠، لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە دژی داگیرکەران کە دەیانویست بە چەکی قورس پێشڕەوی بکەن، چالاکیی ئەنجامدرا و ڕێگری لە جوڵەی داگیرکەران کیرا.

ڕۆژی ٢٣ی ئایار سەعات١٢:٣٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، داگیرکەران بە چەکی قورس کرانە ئامانج. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی ئێمەی یەژا ستارەوە بەڕێوە چوو.

لە ٢٣ی ئایار سەعات ١٧:٠٥ بە چەکی نیشان شکێنی سیستەمێکی کامێرای چاودێری لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم تێکشکا.

لە ٢٤ی ئایار سەعات٠٢:٥٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج و گورز لە پێگەیەکی داگیرکەران درا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک کە بە تەقەمەنی قەدەغەکراو ئەنجامی داوە؛

ڕۆژی ٢٣ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان ١٧ جار بە گازی کیمیایی و ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

لە ٢٣ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیل- ڕۆژئاوای زاپ، لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی تونێلەکانمان ١٤ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ و ٢٥ی ئایار هەرێمەکانی خاکورک، گۆشین، کۆلیت، لۆلان، سنینێ ٥ جار، لە هەرێمی گارێ گۆڕەپانی گوزێ ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی شێلازێ، دەرگەلێ، بێشیلی ٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ٣ جار؛ بە گشتی ١٣ جار لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە بۆردومان کراون.”

هاوبەشی :