پەیمان ڤیان: ژنان پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکەن

95
0
هاوبەشی :

 

سەما زیلان ANF

هاوسەرۆکی پەژاک پەیمان ڤیان رایگەیاند، لەم سەردەمە مێژووییەی گۆڕانکاری و وەرچەرخاندا ژنان رۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان دەگێڕن و ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ساڵانی رابردوو رادیکاڵترین تێکۆشان لەلایەن ژنانەوە ئەنجامدراوە.

هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) پەیمان ڤیان هەڵسەنگاندنی بۆ کۆنگرەی چوارەمی کەژار کرد کە لە نێوان ٧-٩ی ئایار سازکرا.

پەیمان ڤیان بەم جۆرە دەستی بە قسەکانی کرد: “ئێمە بەم بۆنەوە، لە سەرەتادا پیرۆزبایی دەکەین لە ئەندازیاری ئازادی رێبەر ئاپۆ، هەروەها ئەو دایکانەی لەپێناو ئازادیدا قوربانی گەورەیان داوە، دایکانی شەهیدان، دایکانی ئاشتی و سەرجەم ژنان لە گۆڕەپانەکان و لەهەمان کاتدا بە تایبەتی ئەو ژنانەی لە زیندانەکاندا تێدەکۆشن، لە هەموو ژنانی نەتەوەکانی ئێران، سەرجەم گەلانی وڵاتپاڕێز، هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ کە لە بەرامبەر سیستمی کۆیلەدار و قڕکەر تێدەکۆشن، پیرۆزبایی وسڵاویان ئاراستە دەکەین. لە هەمان کاتدا ئێمە ئەم کۆنگرەیە لە تەواوی ئەندامانی کەژاریش پیرۆز دەکەین. کۆنگرەی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە پرۆسەیەکی زۆر گرنگدا سازکرا. ئێمە لەوەها قۆناغێکداین کە تێکۆشانی ژنان، هەم لە سەر ئاستی کوردستان، لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەمیش لە سەر ئاستی جیهاندا، مۆری خۆی لە جیهان داوە و ئێمەش لەوەها قۆناغێکدا کۆنگرەمان بەست. پێشەنگایەتی ژنان لە ئاستی گۆڕانکاری و وەرچەرخانی مێژوویدا، خاوەن رۆڵێکی گرنگن.لە ئاستێکی باڵادا تێدەکۆشن. ژنان لە دژی وشیاری نەتەوە، داگیرکەر و پیاوسالاردا تێدەکۆشن”.

‘کەژار خاوەن میراتێکی گەورەیە’

پەیمان ڤیان بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا، “لەم ساڵانەی دواییدا لەبەر ئەوەی ژنان خاوەنی رادیکاڵترین پێشەنگایەتی بوون، لەئێستادا رێبەری تێکۆشانن. ئەو بابەتە لە کۆنگرەکەماندا گرنگترین بابەت بوو. ژنان رەخنەیان لە ئێمە بوو. ئێمە وەک کەژار بە شێوەیەک کە چاوەڕوان دەکرێت، نەبووینە وەڵامدەر. لەبەر ئەوەش، ئێمە هەر هەموومان لەبەردەم ژنان رەخنەمان لە خۆمان گرت. کەژار خاوەن میراتێکی گەورەیە. بە دەان شەهیدی وەک شیرین عەلەمهولی، زیلان پەپولە، فەرماندەی گەورەمان ئاریەن ئارە، هەروەها شەهید سارا، بشەنگ و شیلان بانە، کە کەژار لە سایەی ئەوانەوە گەورەتر بوو، بوونیان هەیە. بە رۆحی فیداکاری و زانستی خۆی تا کۆتایی ژیانی جەستەییان بۆ ناسنامەی کەژار بوونە، بنەما. بۆ ژنانی تێکۆشەری ئێران بوونە جێگەی هەناسەوەرگرتنەوە و پتەوکردنی هیوا. لە کۆنگرەکەدا ئێمە پەیوەست بە بابەتەکانی وەک کەموکوڕیەکانی چەند ساڵی رابردوو کامانەبوون، دەستکەوتی ئێمە کامانەبوون و لەئێستا بەدواوە ئێمە چی بکەین، گفتوگۆی بەرفراوان کرا و ئێمە ئامانجەکانی خۆمان بەشێوەی روونتر خستەڕوو”.

پێشەنگایەتی دەکات’

پەیمان ڤیان تیشکی خستەسەر ئازادی ژنان و وتی، ” لەم قۆناغە مێژووییەدا تەنیا ژنان دەتوانن پێشەنگایەتی راستەقینە بکەن. بە پێشەنگایەتی ژنان کۆمەڵگە دەتوانێت ئازاد بێت، وڵات ئازاد بکرێت و جوگرافیاش ئازاد بکرێت. رزگاری هەموو ئایین، باوەڕی و نەتەوەکان بە شۆڕشی ژنان و بە رزگاری و ئازادی ژنانەوە پەیوەستە. ئەو بابەتانە بوونە رۆژەڤی سەرەکی ئێمە. کەژاریش پێشەنگایەتی دەکات. پێویستە ئێمە وەک بزوتنەوە لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی، رێکخروەیی و پاراستندا زیاتر لە ئاستی پێشەنگایەتی رۆڵ بگێرین. ئێمە ئەوەشمان وەک رەخنەیەک قەبوڵ کرد و ئێمە رەخنەمان لە خۆمان گرت. لە هەمان کاتدا ئێمە بۆ سەردەمی نوێ پلان و پرۆژەی نوێمان خستەڕوو. ئێمە پێداگرین کە لە ئاستێکی باڵاتردا تێبکۆشین، تائەو کاتە زیاتر ببینە وەڵامدەرەوە ژنان، کە ئێمە خاوەن ئەو هێزەشین”.

‘سیستمێکی کۆنفیدڕاڵە’

پەیمان ڤیان لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکانی باسی لەوەیکرد، “کەژار خۆی وەک کۆمیتە رێکدەخات. سیستمەکەی سیستمێکی کۆنفیدڕاڵە. بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆی لەبەرامبەر هەموو ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا لە ئاستێکی باڵاتردا بە ئەنجام بگەیەنێت، جارێکی دیکە لە سەر پرسی بەرگریی، پەروەردە و رێکخستنی کۆمەڵایەتی کۆمیتەدا راوەستەی کرد. لەمرۆ بەدواوە کۆمیتەی پەروەردەی کەژار لە پەروەردەی پیاواندا زیاتر بەرپرسیارێتی خۆی بەجێدەگەیەنێت. هەروەها کۆمیتەی ژنۆلۆژی بۆ ئەوەی ژنان و کۆمەڵگە زیاتر ببنە خاوەن رۆڵی ئیرادە، لە بواری بیردۆزی رزگاری ژناندا زیاتر دەبێتە خاوەنی رۆڵی گەورەتر. لە هەمان کاتدا کۆمیتەی راگەیاندنی ئازادیی ژنانیش بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم سیاسەتەکانی رژێمی ئێران و لەقاودانان بەرپرسیارە. هەروەها بەرپرسیاریش لە بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای کەژار. لە دژی ژینگەش کە مرۆڤایەتی تیایدا دەژی، لە دژی جوگرافیای کوردستان قڕکردن و تاڵانکاری لە بەرزترین ئاستدا بەڕێوەدەچێت. بۆ وەستاندن و کۆتاییپێهێنان بەو کردەوانەش ئێمە بریارماندا کە کۆمیتەی ژینگەپاڕێزی یاخود سروشت پارێزی دابمەزرێنین. لە کۆنگرەکەدا بەشداربوونی ژنان گەنج هاتە ئاراوە و ئەزمونەکانیان پەیوەست بە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. نوێنەری هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە)ش بەشداربوون. هەپەژە لە بەرامبەر پارێزگاری لە سەرجەم ژنان بەرپرسە. لە پاراستنی جەوهەری ژناندا، هەر ژنێک لە پەروەردەکردن، زاناکردن و بونیادنانی سوپایەکی گەورەتری ژنان بەرپرسیارە. هەپەژە ئایدای پەروەردەکردن و رێکخستنکردنی خستەڕوو.”

پەیمان ڤیان سەرنجی راکێشا بۆ سەر بنەماڵەی شەهیدانیش و وتی، “ئەو بنەماڵانەی لە شۆڕشی ئازادیدا زۆرترین قوربانیان داوە، بنەماڵەی شەهیدانن. لە ناو شۆڕشدا ئەوانەی کە زۆرترین رۆڵیان گێڕان، بێگومان بنەماڵەکان، دایکان و باوکانی شەهیدان بوون. رۆحی شۆڕش و نەتەوەییبوونیان لە بەرزترین ئاستدا بە زیندوویی راگرت و جێبەجێیان کرد. بۆ ئەوەی ئێمە وەک کەژار لەو شکۆمەندی و رەنجە بەخاوەن دەربکەوین و بتوانین لە ناو تەواوی بنەماڵەی شەهیدان یەکڕیزییەک و رێکخستنبوونێک ساز بکەین، ئێمە بریارمان دا کە لە ژێر چەتری کەژاردا رێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان دابمەزرێنین. لە قۆناغی نوێدا ئامانجمان خۆگەیاندنە بە هەموو بنەماڵە و دایکانی شەهیدان. لە هەمان کاتدا بەرێکخستنکردن و پەروەردەکردنی ئەو بنەماڵانەش ئامانجی ئێمەیە”.

‘چەترێکی هاوبەش پێویستە’

پەیمان ڤیان لە وتەکانیدا هەروەها سەرنجی راکێشا بۆ سەر بەهێزکردنی تێکۆشان و ئەوەی خستەڕوو، “لە کۆنگرەدا پرسی بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ ژنانی بەلوچ، فارس، گیلەک، ئازەری، عەرەب و ئەفغانستانی یەک لە بابەتە سەرەکیەکانبوو. ئێمە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، یەکێتی و یەکگرتنی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز دەکەین و دروستکردنی چەتری هاوبەش دەکەینە ئامانجی بنچینەییمان. بۆ ئەوەش ئێمە پلاتفۆڕمی هاوبەش سازدەکەین. کۆمیتەی دیپلۆماسیمان پەیوەندیدارە بەوەوە و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆیە. ئێمە خەباتمان دەگەیەنینە ئاستی باڵاتر”.

‘رەنج و خوێنی شەهیدان بە فیرۆ ناچێت’

پەیمان ڤیان لە کۆتایی قسەکانیدا دڵسۆزی و وەفاداری خۆی بۆ شەهیدانی شۆڕش و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەربڕی و بەم جۆرە کۆتایی بە هەڵسەنگاندن و وتەکانی هێنا: ” رژد و پێداگرین کە سەرجەم بڕیار و پلانەکانی ناو کۆنگرە، کە دامانڕشتوون، جێبەجێیان بکەین. هەروەها ئێمە تێکۆشان بەهێزتر دەکەین. سەندنەوەی تۆڵەی شەهیدان بەڵێنی هەمیشەییمانە. بەم بۆنەوە ئێمە سڵاو لە سەرجەم هەڤاڵانمان کە لە زیندانەکاندا تێدەکۆشن و تەواوی ژنانی خۆڕاگر دەکەین و لە بەرخودان و تێکۆشاندا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین”.

هاوبەشی :