چەند دیمەنێکی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە

79
0
هاوبەشی :

ئەو کاتانەی سوپای داگیرکەری تورک تەقەمەنی قەدەغەکراوی لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکارهێنابوو، جارێکی دیکە بە بەڵگە تۆمار کرایەوە.

سوپای تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانیدا تەقەمەنی و چەکی کیمیایی کە بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان قەدەغەکراون، لە دژی تونێلەکانی شەڕی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکاری دەهێنێت و تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات.

لە وێنەکانی مانگی ئایاری ٢٠٢٤دا، ئەو کاتانەی کە سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا تاوانی شەڕی ئەنجام داوە، جارێکی دیکە بە بەڵگە تۆمار کرایەوە. بەهۆی ئاستی بەرزی تەقینەوەی تەقەمەنیە قەدەغەکراوەکانەوە، دووکەڵ و خۆڵ و بەرد بە سەدان مەتر لە ژینگەکەدا بڵاودەبێتەوە و لە دوور بە بەرفراوانی دەردەکەوێت. هەرچەندە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی چەندین جارە بە بەڵگە تۆمار کراون، و لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کراوەتەوە، بەڵام دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردەوەکە لەبەر چاو ناگرن.

وێنە و بەڵگە تۆمار کراوەکانی تەقەمەنی قەدەغەکراوی سوپای داگیرکەری تورک لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ چەندین جار لە لایەن ئاژانسی هەواڵی فۆراتەوە بڵاوکراوەتەوە.

هاوبەشی :