كار بۆ هەڵدانەوە ۱۲ گۆڕی بەكۆمەڵی دەسنیشان كراو دەكرێت لە بیابانەكانی سەماوە

63
0
هاوبەشی :

دەزگای شەهیدانی عێراق، فەرمانگەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەو وڵاتە و ڕێكخراوی ICMP شوێنی ۱۲ گۆڕی بەكۆمەڵیان لە بیابانەكانی سەماوە دەستنیشان كردووە و كار بۆ هەڵدانەوەیان دەكەن. گۆڕەکان لە ناوچەی لەناوچەی تەلشێخیەی سەماوە دەستنیشان کراون و پێدەچێت گۆڕی ئەنفالكراوان بن.

ڕەمەک ڕەمەزان قائیمقامی شاری چەمچەماڵ لەبارەی هەڵدانەوەی چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵی ئەنفالكراوان لە شاری سەماوە، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوزی گوتووە: “ئاگادارین لە بوونی هەوڵێک لەلایەن سەرۆكایەتیی كۆمار و فەرمانگەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی عێراق، سەبارەت بە هەڵدانەوە چەند گۆڕێكی دیكەی بەكۆمەڵ لە شاری سەماوە.”

پارێزگای سەماوە لە ٢٨٠ كیلۆمەتریی ڕۆژئاوای باشووری شاری بەغدا، لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق بە هەزارن كورد گواسترانەوە بۆ زیندانی نوگرەسەلمانی ئەو پارێزگایە و دواتر كۆمەڵكوژ كران.

هاوبەشی :