ژینگەی عێراق و سوریا بەرەو کوێ ؟

140
0
هاوبەشی :

ن” بەهرۆز حسێن

ژینگەی جیهان زۆر بەخێرای گۆرانکاری بەسەر خۆی دادەهێنێت ، بەرزبونەوەی پلەی گەرما تێکچونی چینەکانی زەوی ، توانەوەی شاخە بەفرینەکان ، لە هەموی ترسناکتر مرۆڤ خۆی بەشێکی کاریگەرە لەوەی ژینگەی جیهان بەو خێرایە هەر لە دەریاکانەوە تاوشکانی وێرانی کردوە.

ژینگەی جیهان لە ئەفریقاو ئەمریکا و ئەوروپا تارۆژ هەلاتی ناوین ، بەپێی جوگرافیاو دەسەڵاتی ولاتانی زلهێز کاریگەری ئەرێنی دروستکردوە لە سەر تاک بەتاکی سەر جەم مرۆڤایەتی ، چونکە ژینگە سنوری نیە ،ژینگەی قوتبی باکور و لەگەل رۆژ هەلاتی ناوین و ئەفریقاو ئەوروپاو ئەمریکا هەر جۆرە گۆرانکاریەکی سروشتی تایبەت بە ژینگە روبدات پەیوەستە بە یەکەوە.

زانایانی ژینگە ناسی دکتۆر فرێدی ” باس لەوە دەکات لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە وشکەساڵییەکی زۆر لە سوریا و عێراق و ئێران بووەتە هۆی کەمیی خۆراک و ئاو کە کاریگەری لەسەر دەیان ملیۆن کەس هەیە.

ئەگەر خوێندنەوەیەکی رونتر بۆ دۆخی عێراق و سوریا بکەین ، بێجگەلەوەی سوریا زیاتر لە ۱۱ سالە لەناو جەنگ دایە هەروەها عێراق کەمترنیە لەو جەنگەی بەروکی گەلی سوریای گرتوە ، بەڵام دروست کردنی بەنداو لە لایەن دەوڵەتی تورکیا ،ترسناکترین جەنگە دژی ژینگەی مرۆڤایەتی و بەرامبەر بەگەلی عێراق و سوریا ، لەلایەکی تر دەوڵەتی ئێران بەدروست کردنی چەند بەنداوێک وەک جەنگێکی وشکانی بەرامبەر بەعێراق و بەوشکانیکردنی ژینگەی ناوچەکە، ژیانی ملیۆنان مرۆڤیان خستۆتە مەترسیەوە.

بەدروستکردنی بەنداو لەسەر روباری سروشتی و ئاوی کانزای سروشتی ، بۆتە هۆکاری وێرانکردنی کەرتی کشتوکال ،دەوڵەتی تورکیا ئابوری وڵاتەکەی توشی داروخان بوە بە هۆی شەڕدژی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە ، هەروەها دروستکردنی ئەوبەنداوانەش ، بە دراوی سندوقی نێودەوڵەتی دروست کردوە، هەرەشەیەکی مەزنە بۆ بە بیابانی کردنی عێراق و سوریا .

توێژینەوەکان ئاماژەن کە ئەگەر 1.2 پلەی سەدی گەرمبوونی جیهان بەهۆی سووتانی سووتەمەنی بەردینیەوە دروستبووبێت، ئەوا وشکەساڵییەکە کە لە ئێستادا لە پێوەرەکانی چاودێری وشکەساڵی ئەمریکادا بە ‘زۆر’ پۆلێن دەکرێت، بەدۆخی ئاسایی یان تەڕ ، پۆلێن دەکرا .

زانایانی بواری ژینگەی جیهان پێشبینیان لەسەر هەلاوسان و تێکچونی ژینگە نزیکی ٪ ۸٠ رایانگەیاندوە، تێکچونی ژینگە لەم سەدەیەدا بۆ لانیکەم 2.5 پلەی سەدی لە سەرووی سەردەمی پێش پیشەسازییەوە ، ئەو دۆخە بە بیابانکردنەی عێراق سوریاش پەیوەستە بەو تێکدانی ژینگەیەی کە دەوڵەتی تورک و ئێران لە سەر گەلانی ناوچەکە دروستیان کردوە، کە بوەتە هۆی لە ناو بردنی ئاوی سروشتی روبارەکان و گیان لەدەستدانی باڵندە دەگمەنەکان و ئاژەلە خشۆکەکانیش .

هاوبەشی :