هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی سەردانی فیگەن یوکسەکداغیان کرد

128
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی سەردانی سیاسەتمەداری زیندانیکراو فیگەن یوکسەکداغیان کرد و گوتیان: “دەیانەوێت ڕۆحی تێکۆشان دژی داعش سزا بدەن”.

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی

هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، پاش ئاشکراکردنی بڕیاری دۆزی کۆبانێ، لە زیندانی ژمارە ١ ی جۆری F ی کاندیرای کۆجالی سەردانی هاوسەرۆکی گشتی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) فیگەن یوکسەکداغیان کرد کە ٣٣ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە. حاتەم ئۆغۆللاری و باقرخان پاش سەردانەکە لەبەردەم زیندان قسەیان کرد.

تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند مۆراڵی یوکسەکداغ گەلێک بەرزە و ڕایگەیاندووە ئەم دۆزە سیاسی و تۆڵەسەندنەوەیە و ویستیانە ئەو گەل و بندەست و ڕەنجخوارانەی پشتگیریان لە کۆبانێ کرد دژی داعش لە تورکیا و لە جیهاندا سزا بدەن. حاتەم ئۆغۆللاری جەختی کردەوە هاوشێوەی یوکسەکداغ بەردەوام دەبن لە پشتیوانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، گوتی: “ئەم بڕیارە هەرگیز ناتوانێت لە هەڵوێست و نزیکایەتی و تێکۆشانمان دوورمان بخاتەوە. دیسانەوە سوپاستان دەکەین و سڵاوی فیگەن یوکسەکداغی هێژاتان پێ دەگەیەنین”.

تونجەر باقرخان ڕایگەیاند لە دۆزی کۆبانێ سزای ناهەق دراوە و هێشتا پرۆسەکە بەکۆتا نەهاتووە، دووپاتی کردەوە وەک پشتیوانی یوکسەکداغ لە بەرخۆدانی کۆبانێ دژی داعش، ئێمەش پشتگیری لە هەڤاڵەکانی زیندانمان درێژە پێ دەدەین، جەختی کردەوە هێشتا پرۆسەکە بەکۆتا نەهاتووە دژی ئەوانەی بە تۆمەتی بێ بنەما هەڤاڵانمان سزا دەدەن، تێکۆشان مەزن دەکەین، گوتی: “دڵنیاین بەم نزیکانە لەگەڵ سەرۆک فیگەن و هەڤاڵانی زیندان تێکۆشانی خۆمان بەردەوامی پێ دەدەین. ئەو ڕۆژانە دوور نین. لەسایەی ئەو مۆراڵ و مۆتیڤەی سەرۆک فیگەن پێی بەخشین، تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین. سڵاوی سەرۆک فیگەن بۆ هەموو گەلانی تورکیا و بەتایبەت ژنان و گەنجان هەبوو”.

هاوبەشی :