بایک: ئەگەر کورد لەمڕۆدا مێژوویەک دەنوسێتەوە، لە سایەی شەهیدانە

94
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک شەهیدانی مانگی ئایاری بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، “شەهیدان بناغەی ئەم تێکۆشانەن. ئەگەر گەلەکەمان لەمرۆدا لە سەر پێیە، مێژوو دەنوسێتەوە، دەبێتە هیوایەکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی، ئەوانە لەسایەی ئەو بەهایانەوەن”.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک هەڵسەنگاندنی بۆ رۆژەڤەکان کرد. لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا پرسەکانی وەک جەژنی زمانی کورد، گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی مانگی ئایاری هەڵسەنگاند.

سەبارەت بە زمانی کوردی دەتانەوێت چی بڵێن؟

بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردی پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی کورد و لە مرۆڤایەتی دەکەم. بەراستیش جەژنێکی بەو جۆرە بۆ کورد پێویستە. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی سیاسەتێکی تواندنەوەی کولتوری گەورە بەسەر گەلی کورددا پەیڕەو دەکرێت. دەیانەوێت گەلی کورد لە ناو ببەن. بۆ گەلێکی گەورە، کولتور جەستەی ئەو گەلەیە. هەبوونی ئەو گەلەیە. ئەگەر گەلێک، نەتەوەیەک زمانی خۆی، کولتوری خۆی لە دەست بدات، ناتوانێت بژی. لەناو دەچێت. لەم سەردەمەدا زانست و تەکنەلۆجیا زۆر پێشکەوتووە. بەتابەتی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری داگیرکەر و قڕکەر زۆر سودی لەوە وەرگرتووە. بۆ ئەوەی ئامانجەکەی بهێنێتەدی، زیاتر راوەستە لە سەر تواندنەوەی کولتوری دەکەن. بۆ ئەوەش تەکنەلۆجیا و زانستی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە لە هەموو روویەکەوە بەکاردەهێنن. ئێستا دەوڵەتی قڕکەر داگیرکەری تورکی تابلێت بەسەر زۆر منداڵی کورددا دابەش دەکات. لە خوێندنگە سەرەتاییەکانیش هەندێک بەرنامەی لەو تابلێتانە دابەزاندووە. ئەو بەرنامانەی لەسەر ئەو تابلێتانە دابەزێندراون بۆ ئەوەن کە هەموو گەنجانی کورد، منداڵانی کورد بە تەواوەتی بکەنە تورک، بە تەواوەتی لە ناسنامە و راستی خۆیان دووربخەنەوە، بیانتوێننەوە و بتوانن کۆمەڵگەی کورد لەناوببەن. بۆیە پێویستە گەلەکەمان هەموویان خاوەنداری لە زمان و کولتوری خۆیان بکەن. خاوەنداری لە هەموو زاراوەکانی کوردی بکەن، نەک هەر کرمانجی. لە دوملکی (زازاکی)، لە سۆرانی لە هەموو زاراوەکان خاوەنداری بکەن، بەرەوپێشی ببەن. هەم فێرببێت، هەم بنوسێت هەم قسە بکات هەمیش بە زمان و کولتوری خۆیەوە بژی. ئێستا تادێت گەلەکەمان لە رووی زمانی کوردی، کولتوری کوردییەوە هەندێک هەنگاو دەنێت. ئەوانە باشن، بەڵام کەمن. دەبێت هەنگاوی بەهێزتر بنرێت. بۆ نمونە، ئێستا زۆر ناوی شەهیدان، ناوی کوردی بۆ منداڵەکانیان دادەنێن. ئەمە زۆر باشە. بەڵام کاتێک ئەو ناوانەیان لەسەر دانان، دەبێت لەبارەیانەوە قسە بۆ منداڵانیان بکەن. پێیان بڵێن ئەو ناوانە لە کوێوە هاتوون، بەلای کوردەوە بە چ واتایەکە، پێویستە لەبارەی هەموو ئەوانەوە بە وردەکارییەوە قسە لەگەڵ منداڵان بکرێت. بۆ ئەوەی منداڵانی ئەم کۆمەڵگەیە لە راستی خۆیان، لە ریشەی خۆیانەوە دوور نەکەونەوە، بتوانن لە گەڵ راستی خۆیان بژین. دەوڵەتی تورکی قڕکەر بۆ ئەوەی کوردان لەناوببات، لە زمان و لە کولتورەوە دەستیپێکردووە. لە بنەڕەتدا لێرەدا قڕکردن ئەنجام دەدات. لە رووی دیکەشەوە قڕکردن ئەنجام دەدات، بەڵام ئەگەر بیانەوێت گەلێک لەناو ببەن زمان و کولتورەکەی لەناو دەبەن. ئەو کاتە ئەو گەلە ناتوانێت بژی. لەبەر ئەوە گەلەکەمان، گەنجانمان هەمووان دەبێت خاوەنداری لە زمان، کولتوری خۆیان واتە ئایندەیان بکەن، لەپێناو خۆیان تێبکۆشن و بژین. ئەوە وەک تێکۆشانێکی ئازادی بۆ خۆی بە بنەما بگرێت. لەبەر ئەوەی خاوەنداری لە کولتور و زمانی خۆیان خاوەندارییە لە پێوانەکانی ئازادی. ئەو تێکۆشانە وەک تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، سەربازی، هزری، لە هەموو روویەکەوە ئەو تێکۆشانەش تێکۆشانێکی گەورەیە. ئەگەر گەلەکەمان نایەوێت لە ژێر تواندنەوەی کولتوریدا بێت، دەبێت لە دژی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوەی کولتوری خاوەنداری لە خۆی بکات و لەوپێناوەدا تێبکۆشێت، منداڵانی بە زمانی کوردی، بە کولتوری کوردی، بە ژیانی کوردی گەورە بکات. لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی من بۆ هەموو گەلەکەمان ئەوەیە کە لە کوێ دەبن با ببن، لە ماڵەکانیان، لە دەرەوە بە تەواوەتی لە ژیاندا کوردایەتی، کولتوری کوردایەتی بۆ خۆیان بە بنەما بگرن. لە سەر ئەو بنەمایە ژنانی خۆیان پێکبهێنن.

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٣٨ مانگە لە ژێر ئەشکەنجە و گۆشەگیری دژواردایە. بەڵام وەزیری دەوڵەتی تورک وتی، لەوێ هیچ گۆشەگیرییەک لە ئارادا نییە، هەموو شتێک ئاساییە، مافی خۆیان بەکاردەهێنن. هۆکاری ئەو ئەشکەنجە دژوارە و ئەو لێدوانانە چییە، لەبەرامبەر ئەوەدا دەبێت چی بکرێت؟

لەسەر رێبەر ئاپۆ سیاسەتێک کە بەڕێوەدەبرێت سیاسەتی قرکردنە. سیاسەتێکە کە لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا پەیڕەو دەکرێت. دەزانرێت رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی کێشەکان بە رێگەی سیاسی چارەسەر بکات چووە ئەوروپا. تەنانەت لە ئەوروپا لەپێناو چارەسەری پرسی کورددا ٨ خاڵی راگەیاند. بەڵام لە ئەوروپا چی روویدا؟ پیلانگێری. ئەو هەڵسوکەوتەی ئەوروپا، هەڵسوکەوت و مامەڵەیان لەگەڵ کۆمەڵگەی کورد و پرسی کورد. لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا مامەڵە و هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر گەلی کورد دەربڕی. ئەگەر ئەوروپا بیویستایە پرسی کورد بە رێگەی سیاسی چارەسەر بکات، هەرگیز ئەو مامەڵەیەی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ نەدەکرد. ئەمە راستیەکە. ئەگەر لەمرۆدا گۆشەگیرییەکی رەها و ئەشکەنجەیەکی بێ سنوور لەسەر رێبەر ئاپۆ بەرێوەدەبرێت، لەمەدا تەنیا هەر دەوڵەتی تورکیا، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەرپرسیار نین. لەمەدا ئەوەی پیلانگێری کرد، ناتۆ، ئەوروپا پێکەوە بەرپرسیارن. سی پی تی بریارەکانی ئەوان بە کردەوە جێبەجێ دەکات. ئەو بڕیارانەی لە ئەنجومەنی ئەوروپا، ناتۆ وەریگرتوون، سی پی تی بە کردەوە جێبەجێیان دەکات. ئەویش لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا جێبەجێیان دەکات. ئەوروپا زۆر باسی یاسا، دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ دەکات. ئەوانە هەموویان درۆن. لەسەر رێبەر ئاپۆ ئەو سیاسەتەی پەیڕەو دەکرێت هەم راستی دەوڵەتی تورکیا، هەم راستی دەسەڵاتداری تورکیا، راستی ئەوروپا نیشان دەدات. ئەوەتا هەموو کەس دەیبینێت. هیج یاسایەک لەئارادا نییە، دادپەروەری نییە، مافەکانی مرۆڤ لە ئارادا نین. هەموو شتێکیان خستووەتەژێر پێوە. بە تەواوەتی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابووریەکانیان بە بنەما دەگرن. گەلی کورد دەکەنە قوربانی بۆ ئەوە. ئەمە روونە و لە بەرچاوە. یاسای ئەوروپا و دادپەروەری ئەوان مایەپووچ بووە. لە بری یاسا، دادپەروەری یاساکانی گلادیۆ پەیڕەو دەکەن. لە یاساکانی گلادیۆدا هەرگیز یاسا بوونی نییە، هەڕەمەکی هەیە، مردن هەیە، کۆمەڵکوژی هەیە. ئەگەر لە جیهاندا ئەوەی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ دەکرێت، بە سەر هەندێکی دیکەدا بهاتایە، قیامەتیان هەڵدەستاند. بەڵام ئەمرۆ دەبینین کە کەڕ و لاڵن. ئێستا وەزیری دادی تورکیا وتی، گۆشەگیری بوونی نییە هەموو شت بەشێوەی بێهاوتا بەرێوەدەچێت. لە تەلەڤزیۆندا درۆی گەورەی بەو جۆرەی کرد. ئەو بوێریە لە کوێوە دەهێنێت؟ لە ئەوروپا، ناتۆ لەوانەی پیلانگێری نێونەتەوەییان ئەنجامدا، وەریدەگرێت. ئەگەر ئەوان بەو رادەیە بوێریان پێنەدایە، نەیدەتوانی بەو جۆرە قسە بکات. ئەمە ئاشکرایە. ئێستا وەیسی ئاکتاش ٣٠ ساڵی خۆی تەواو کردووە. بەڵام چییان کرد؟ ساڵێکیان بۆ درێژ کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئازادی نەکەن. لەمەدا یاسا لە کوێیە، دادپەروەری لە کوێدایە؟ بەتەواوەتی هەڕەمەکییە، بەجێگەیاندنی یاسای گلادیۆیە. بۆجی مرۆڤێک کە ٣٠ ساڵ ژیانی لەزینداندا بووە، ٣٠ ساڵی خۆی تەواو کردووە ئازاد ناکرێت؟ کەواتە لەو زیندانەدا هەندێک شت روودەدەن، بۆ ئەوەی لە دەرەوە کەس بەوانە نەزانێت، بۆیەش ساڵێکیان بۆ وەیسی ئاکتاش درێژکردەوە تا ئازاد نەکرێت. ئەمە هەمووشت ئاشکرا دەکات کە لە ئیمراڵی سیستمێک کە پیلانگێرییان بۆکرد، ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا، سی پی تی، خائینە کوردەکان ئەنجامیاندا، ئەو سیستمە لەئارادایە. لەبەر ئەوەش پێویستە گەلەکەمان لە دژی ئەو گوڕ بە تێکۆشان بدەن. دوبارە و چەند بارە رێبەر ئاپۆ بخوێنێتەوە، بە قووڵی لە پارێزنامەکانی رێبەر ئاپۆ تێبگەن، بە گوێرەی ئەوەش گوڕ بە تێکۆشان بدەن. تەنیا ئەگەر گەلەکەمان، دۆستانمان کە تێکۆشان بکەن و گوشار دروست بکەن، ئەو کاتەیە ناچار دەبن دەست لەو سیاسەتەیان هەڵبگرن. ئەگەر بەو جۆرە نەبێت دەیانەوێت بە پێداگرییەوە درێژە بەو سیاسەتە بدەن. لێرەدا بانگەوازێکم بۆ پارێزەران هەیە، دەبێت زیاتر پەرە بە تێکۆشانی یاسایی بدەن. نەڵێن هەندێک هەنگاومان نا بەڵام نەگەیشتینە ئەنجام. دەبێت لە رووی یاساییەوە تێکۆشان فراوان بکرێت، لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش مافناس بوونیان هەیە. دەتوانن لەگەڵ ئەوان ئەم تێکۆشانە بکەن. ئەمەش تێکۆشانێکە. دەبێت بەم جۆرە لێی تێبگەن. ئەگەر بەم جۆرە لێی تێبگەن، لە رووی یاساییەوە تێکۆشان بەهێز دەکرێت و ئەوە هەم ناتۆ، هەم تورکیا، هەم یەکێتی ئەوروپا، هەمیش سی پی تەنگەتاو دەکات. هەندێک تێکۆشان هاتە ئاراوە، تەنگەتاو بوون و ناچاربوون قسە بکەن. سەرۆکی سی پی تی لە قسەکانیدا دانی بە هەموو شتێکدا نا کە چ سیاسەتێک بەڕێوەدەچێت. ئەوە روونە.

هەڵمەتی ‘ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد’ ٨ مانگی پڕکردەوە و لە قۆناغی دووەمدایە. ئێوە لەبارەی ئاستی هەنوکەیی هەڵمەتەکە و ئەو شتانەی لەئێستا بەدواوە دەکرێن دەتانەوێت چی بڵێن؟

بۆ ئەم هەڵمەتە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا گەلێک هەڤاڵ و وڵاتپارێز تێکۆشان بەڕێوەدەبن. ئەمە تێکۆشانێکی بە شکۆیە. چی دەڵێن؟ وتییان، مادام گۆشەگیری ڕەها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، ئێمەیش دەمانەوێت بە هەمان شێوە ژیان بکەین، ئێوە ناتوانن لە ڕێبەر ئاپۆمان دابڕن. ئێوە ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو مافەکانی دابڕێنن. ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەیدا چاوپێکەوتن بکات، ئێمەیش لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکانماندا چاوپێکەوتن ئەنجام نادەین، ناچینە دادگاکانی ئێوە. ئێمە ناچینە تەندروستی. ئێوە شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبەن، ئێمەیش ئەمە قبوڵ ناکەین. یانی لێرەدا هەڵمەتێکی لەم جۆرەیان کرد. ڕێبەر ئاپۆ، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆییان کرد بە بنەمای بەرخۆدانی خۆیان. دیسان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا گەلێک ڕۆشنبیر، هونەرمەند، ئەکادیمی، سیاسەتمەداران، یاساناسانیش بۆ سی پی تی نامەیان نارد. داوایان لە سی پی تی کرد ئەو ڕاپۆرتەی لە سەر ئیمراڵی ئامادەییان کردووە ئاشکرای بکەن. هەروەها ڕاستەخۆ بچنە ئیمراڵی. یانی ڕێبەر ئاپۆ لەوێیە یان نا. ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ چۆنە و چیە؟ بۆچی ناهێڵن چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت؟ ئێمە لە گومانداین. ڕاگەیاندراو درا، نامە نێردرا. وە هەر ڕۆژە و ڕاگەیاندراوێک دەدەن. دیسان گەلەکەمان بە تایبەت لە ڕۆژئاوا هەموو ڕۆژێک چالاکی دەکەن. لە بەشەکانی تر چالاکی هەیە، نامە نارد هەیە، ڕاگەیاندراو هەیە. شەرمەزارکردن هەیە. بۆیە سڵاو و حورمەتی خۆم بۆ ئەم چالاکیانە دەرەبڕم. ڕاستە هەنگاوەکەمان دەستپێکردووە. هەنگاوی هەڵەمەتی یەکەم وێڕای کەم و کوڕییەکانی بە سەرکەوتووی بە کۆتایهات. ڕۆژەڤێکی دروستکرد، لەسەر ئەو بنەمایە دەستمان بە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە کردووە و بەردەوامە. هەندێک چالاکی ئەنجام درا، بەڵام وەک پێویست نیە و کەمە، پێویستە چالاکیەکان بە هێزتر و فراوانتر بکرێن. گەر چالاکیەکانمان بە هێزتر نەکەین، گوشارێکی زۆر لەسەر داگیرکەری تورک، سی پی تی و ئەنجوومەنی ئەوروپا دروست نەکەین، ئەوا ئەم سیاسەتەی کە بەڕێوەی دەبەن لەسەری بەردەوام دەبن، جەختکردنەوەشیان لە پایی کەموکوڕییەکانی چالاکیەکانی ئێمەوە دەکەن. پێویستە گەلەکەمان ئەمە بزانێت. لە گۆڕەپانی نەتەوەی و نێونەتەوەیدا خوێندنەوەی بەرگری نامەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد. کارێکی زۆر گرنگ بوو. بۆیە پێویستە لە ئێستاشدا بەردەوام بێت. بەڵام بەهێزتری بکەین، هەنگاوی زیاتر بنێین. بەرگری نامەکان بخوێنیەنەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەین. بەم شێوەیە بەرگری نامەکان بگەیەنین بە هەموو کەسێک. ڕێبەر ئاپۆ چی گوت؟ وتی، بەرگرینامەکانم بگات بە هەر شوێنێک ئەوا من لەو شوێنەم. کەواتا ئەرکمانە بەرگری نامەکان بگەیەنین بە هەموو جێگەیەک. ئەرکی هەموو کەسێکە، ئەرکی دۆستانی گەلی کوردیشە. گەر ئەم ئەرکە پێکبهێنین، هەموو کەسێک بەرنامەی بەرگری نامەکان بداتە پێشی خۆی، پێویستە هەم خوێندن، نوسین هەم گفتوگۆکردن، گەلێک سیمیار، خەباتی هاوبەش ئەنجام بدرێن. ئەو چالاکیانەی کە تەواوکەری یەکتر گەر تەواویان نەکەین، پارچە پارچە دروستەبن. پێویستە لە ناوەندێک هەموو ئەمانە ڕێکبخریت و چالاکیەکان تەواوکەری یەکتربن و هێزی کاریگەییان دەرکەوێت. گەلێک چالاکی ئەنجام دەدرێت بەڵام تەواوکەری یەکترنەبوون. لەبەر ئەوە چالاکیەکان ئەنجامێکی زۆری لەگەڵ خۆیدا نەهێنا. بۆیە پێویستە بۆ ڕێبەر ئاپۆ کۆمیتەی یاسایی دروستبکرێت، ئەو کۆمیتەیەش خاوەنداری لە مافەکانی ئاپۆ بکات، تێکۆشانێکی هەموو کەسێک لەسەر ئەو بنەمایە بجوڵێتەوە. گەر لەم چوارچێوەیەدا کارەکان بکرێت ئەوە هەڵمەتی دووەم دەگات بە ئامانجەکانی. ئامانجی هەڵەمەتی دووهەمین چیە؟ ئازادی جەستەی ڕێبە ئاپۆیە. کۆتایهێنان بێت بە سیاسەتی قڕکردنی سەر کوردان. پێکهێنانی ئازادی گەلی کورد. لەبەرئەوە هەنگاوێکی ستراتیژییە. پێویستە هەموو کەسێک لەسەر ئەم بنەمایە لە دەڤەرێک ئەرکی خۆی بزانێت و پێکبیبهێنیت. داخوازیم لە هەموو کەسێک لەسەر ئەم بنەمایەیە.

 

هاوبەشی :