وریشە مورادی و پەخشان عەزیزیی کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.

89
0
هاوبەشی :

سەرچاوەی هەواڵ: ئاریان تیڤی

وریشە مورادی زیندانیی سیاسیی کورد دوای ٣ ڕۆژ مانەوە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، گەڕێندرایەوە بۆ بەندی ژنانی ئەم زیندانە و کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

بە گوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وریشە مورادی نیوەڕۆی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) دوای ٣ ڕۆژ مانەوە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گەڕێندرایەوە بۆ بەندی ژنانی ئەم زیندانە.

ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە وەک ناڕەزایی لە ئاست ئەم گواستنەوەیەدا مانی لە خواردن گرتبوو، دوای گەڕانەوە بۆ ناو بەندی ژنان کۆتایی بە مابگرتنەکەی هێناوە.

هەروەها پەخشان عەزیزیی هاوبەندیی ئەم ژنە چالاکەیش کە لە ڕۆژی سێشەممەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر گواستنەوەی وریشە مورادیدا بۆ بەندی ٢٠٩ مانی لە خواردن گرتبوو، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.

هاوبەشی :