کەنەکە: دادگایی‌کردن و سەپاندنی سزا بەسەر سیاسەتمەدارانی کورد‌دا بریارێکی سیاسییە

95
0
هاوبەشی :

 

کۆنگرەى نەتەوەى کوردستان کەنەکە لەبارەى بڕیارەکەى دوێنێى دەوڵەتى تورک لەبارەى سزادانى هەریەکە لە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و ئەحمەد تورک ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوێنێ لەسەر ئەو دۆسێیەیەی کە ناوی “دۆسیەی کۆبانێ” بوو، لە دادگای ئەنقەرە دانیشتن کرا و بڕیاری کۆتایی دەرچوو. ئەم دادگاییکردنە ٥ ساڵە بەردەوامە و ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد بە هاوسەرۆکانی هەدەپەشەوە دادگایی کران. بەگوێرەی ئەو بڕیارە، سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە، سزایەکی زۆر قورسیان بەسەردا درا.

دەشڵێن، وەک دەزانرێت لە پاییزی ساڵی ٢٠١٤ بە پاڵپشتی دەوڵەتی تورک داعش هێرشی کردە سەر شاری کۆبانێ و شەڕێکی قورس و بەرفراوان لەو ناوچەیە ڕوویدا. گەلی کورد و ئازادیخوازان و دۆستانی کورد بەرەنگاری هێرشکاران بوونەوە و لە ئەنجامدا دەسەڵاتی ڕەش داعشیان تێکشکاند. لەو شەڕە قورسەدا، کاتێک هێزەکانی داعش لە پێشڕەویدا بوون، ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا چووە سنووری سووریا و بە دڵێکی خۆشەوە وتی: کۆبانێ کەوتووە. لەو سەردەمەدا کورد و دۆستی کورد لە هەموو کوردستان و لە جیهاندا لەسەرپێ بوون.

هاوبەشی :