کەجەکە: ئەو دادگایەیی سزایی زیندانیکردنی بەسەر سیاسەتمەداراندا سەپاندووە، دادگایەکی قڕکردنە

93
0
هاوبەشی :

کەجەکە سزای گیراوانی لە دۆزی کۆبانێ کە بەسەر بەڕێوەبەر، ئەندام و سیاسەتمەدارانی هەدەپەدا سەپێندراوە شەرمەزارکرد و وتی: “دۆزی کۆبانێ لە هەموو ڕوویەکەوە دۆزێکی سیاسیە، دۆزی قڕکردنە. دادگای بڕیاردەر دادگایی قڕکردنە.”

دۆزی کۆبانێ

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە دوای دانیشتنی بڕیاری دۆزی کۆبانێ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، ئەو سزایەیی لەم دۆزەدا دراوە شەرمەزارکرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم بڕیارە حەقیقەتی ئاکەپەی پیشاندا. کەجەکە گووتی: “بە دۆزی کۆبانێ دیسانەوە گرنگی تێکۆشان دەرکەوتەوە. مەزنکردنی تێکۆشان بە پشتیوانی و یەکێتی بۆ هێزە دیموکراسییەکان و سیاسەتی دیموکراتیک پێویستیەکی حەتمییە.”

ڕاگەیانداراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:

“دۆزی کۆبانێ کە بەشێکە لە سیاسەتی قڕکردنی کوردان و بە ئامانجی تەسفیەکردنی سیاسەتی دیموکراتیک کرابووەوە، سزای زۆر قورس بۆ دەیان لە بەڕێوەبەر، ئەندام و سیاسەتمەدارانی هەدەپە بڕاوەتەوە. دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە مۆری خۆی لەو بڕیارە ئابڕوبەرەدا کە مافدار حوکم درا، تاوانباریش بەبێ سزا تێپەڕی و مێژوو ئاوەژووکرایە. ئەم دۆزە کە بڕیاردارییەکی زۆر ڕوونی زهنیەتی دژە-کوردە، هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نیە. وەک ئەوەی لە ڕای گشتیدا دەوترێت، ئەم دۆزە لە لایەن دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە پێشخراوە. دۆزی کۆبانێ بە هەموو شێوەیەک دۆزێکی سیاسیە، دۆزێکی قڕکردنە. دادگایەک کە ئەم بڕیارەی دابێت دادگایەکی قڕکردنە. دۆزی کۆبانێ لە چاوی گەلی کورد و جڤاکی تورکیا و ڕای گشتی تورکیادا هیچ ڕەوایەتییەکی نیە و شەرمەزارکراوە.

دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی سیاسەتی دیموکراتیک بێدەنگ بکات و لە ناوبەرێ، ڕێگری لە چارەسەری پرسی کورد لە سەر بنەمای دیموکراتیک بوون بکات، دۆزی کۆبانێی کردەوە. بڕیاری دادگاش هەر بۆ ئەم مەبەستەیە. ئەم دۆزەش لە بواری ئاشکراکردنی پەیوەندی بەهێزی نێوان نزیکایەتی گەلی کورد و پرسەکانی کورد و نزیکایەتی دیموکراسیدا زۆر گرنگە. خاڵێک کە ئاکەپە-مەهەپە لە قڕکردنی کورداندا جەختی لێ دەکاتەوە، تورکیای گەیاندووە بە ئاستێک کە بە ناوی یاسا و دادگاوە دادپەرەوەری لە هیچ شتێکدا نەماوەتەوە، دەوڵەت بە تەواوی لە لایەن چەتە، مافیا و چەوسێنەرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و کۆمەڵگەی خستۆتە ناو هەژارییەکی مەزنەوە. هەموو ڕۆژێک زیاتر ئاشکرادەبێت ئەم بەڕێوەبردنە ڕووبەڕووی وێرنکارییەکی مەزن دەبێتەوە و بەسەر هەموو کەسێکدا دەکەوێت. لەبەر ئەمە ئامانجی هەر بنەڕەتی لەم ڕەوشەوە دەردەکەوێت، ئەوەیە کە هەموو کەسێکی لایەنگیری دیموکراسی، ئازادی و سیستەمی دیموکراتیک، پێویستە لە چوارچێوەی دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورددا هێزەکانیان لە یەکتردا کۆبکەنەوە. هەر کەسەێک کە دەیەوێت پشتگیری بدات بە دیموکراسی و داهاتووی تورکیا پێویستە ئەمە بە بنەما بگرێت. هیچ کاتێک بە دوورگرتن ناتوانرێت ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت.

بە دۆزی کۆبانێ دیسانەوە گرنگی تێکۆشان دەرکەوتەوە. مەزنکردنی تێکۆشان بە پشتیوانی و یەکێتی بۆ هێزە دیموکراسییەکان و سیاسەتی دیموکراتیک پێویستیەکی حەتمییە. بناغەی دیموکراتیک بە لە ناوبردن و تێپەڕاندی فاشیزم پێکدێت. ئەمەش بە تێکۆشانی یەکبوونی هێزەکانی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ دێتە ئەنجام. لە قۆناغەدا ئەنجامی بنەڕەتی کە پێویستە لێیەوە بەدەستی بهێنین هەر ئەمەیە. لە تورکیادا هەر هێزێک کە وەک ئۆپزسیۆن خۆی پێناسە دەکات، نابێت هەڵویستدارییەکەی ڕەوایەتی بە سیاسەتی ئاکەپە-مەهەپە بدات. دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەگەڵ گەلی کورد، گەلانی تورکیا، داهاتووی کۆمەڵگە، دیموکراسی، ئازادی یاسایدا لە ناو شەڕدایە. گوتاری نەرمبوونی هەر فریوودانە. ئەو بڕیارانەی لە دۆزی کۆبانێدا دران حەقیقەتی ئاکەپەی دەرخست. لە هەمان کاتدا ڕێبازی ئاکەپەیە لە بەرامبەر کوردان و سیاسەتی دیموکراتیکی تورکیا و دیموکراسیدا. هەردووکیان دابڕا نین لە یەکتر. پێویستە هەموو کەسێک بەم تێگەشتنەوە بجوڵێتەوە، تێکۆشانی بکات بە بنەمای خۆی و بەرفراوانی بکات.”

هاوبەشی :