کەجەکە بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە پیرۆزبایی راگەیاند

94
0
هاوبەشی :

Screenshot

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە بە راگەیەندراوێکی بە بۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە پیرۆزبایی راگەیاند و داوای لە هەموو کەس کرد رێگە بە ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوەی کولتوری نەدەن.

رۆژی زمانی کوردی

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە جەژنی زمانی کوردی لە دژی سیاسەتەکانی سەرکوت، بەدەستهێنانی زانابوونە، لە دژی سیاسەتی سڕینەوە بەرخودان و لە دژی ئەقڵیەتی بێ یادەوەری کردن، رۆژی خاوەندارییە لە بیر و یادەوەری کۆمەڵگا! لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “لەسەر ناوی کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە جەژنی زمانی کوردی لە سەرەتادا لە رێبەر ئاپۆ کە هیوای ئازادی گەلەکەمانی گەیاندە ئاستی تێکۆشانێکی بێ هاوتا و لەو پێناوەدا سڵی لە هیچ لەمپەر و بەربەستێک نەکردەوە، لە شەهیدانی نەمرمان کە لە پێناو هەبوون، زمان، بەها و ئازادی گەلەکەیاندا خۆیان گەیاندە هەرمانی و نەمری، هەروەها لە گەلە خۆڕاگرەکەمان کە وێڕای هەموو جۆرە قەدەغە، گوشار، چەوساندنەوە و کوشتن دەستبەرداری زمانەکەیان نەبوون و لەبەرامبەر نەیاردا چۆکیان دانەدا، پیرۆز دەکەین.”

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەو وتانەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کراوە: “ئاستی بەرەوپێشچوونی زمان، ئاستی بەرەوپێشچوونی ژیانە. کۆمەڵگەیەک چەندە ئاستی زمانی دایکی خۆی بەرەوپێش بردبێت، بەو رادەیەش ئاستی ژیانیشی ئەوەندە بەرەوپێش بردووە. هەروەها چەندە زمانی لەدەست دابێت و کەوتبێتە ژێر کاریگەری زمانەکانی دیکەوە، بەو رادەیە داگیرکراوە، تووشی سەرکوت و قڕکردن بووەتەوە. ئەو کۆمەڵگایانەی لەو دۆخەدان ناتوانن لە رووی وشیاری، ئەخلاقی و ستاتیکاوە خاوەن ژیانێکی واتادار بن و وەک کۆمەڵگەی نەخۆش تا ئاستی لەناوچوون ناچار بە ژیانێکی تراژیک و مەرگەساتبار دەبن”.

لە راگەیەندراوەکە ئەم بابەتانەش خراونەتەڕوو: “لەبەر ئەو راستیە زمان ناسنامە و یادەوەری هاوبەشی کۆمەڵگاکانە. پاراستن و بەرەوپێشبردنی یادەوەری هاوبەشی کۆمەڵگا، پەیوەست بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی زمانی دایکی. کردارێک کە تیایدا نکۆڵی و قڕکردن هەبێت، قەدەغەکردنی زمانی دایکیە. وەک قەدەغە، مەترسیدار و جیاخوازانە پێناسەکردنی زمانی کوردی، لە بنەڕەتدا سیاسەتی نەهێشتنی هەبوونی کوردە. پێویستە ئێمەش لە دژی ئەو قڕکردنە لە رێگەی قسەکردن بە کوردی، بە نوسینی کورد و بە رێکخستنبوون خۆڕاگری بکەین و تێکۆشانی خاوەنداری و بەرزکردنەوەی ئاستی زمان لە هەموو کات زیاتر بەڕێوەببەین. لەو خاڵەدا هێندەی تێکۆشان لە دژی سەرکوت، لە دژی خۆتواندنەوەش رۆژانە لە ناو تێکۆشاندابوون ئەرکی بێ ئەملاولای هەموو کوردێکی بڕوامەند بە داهاتوویەکی ئازادە.

دەبێت ئێمە لەبیری نەکەین؛ پەروەردە بە زمانی دایکی رەواترین مافە، بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافە لە هەموو کایەکانی ژیاندا خۆ بەرێکخستن و بەڕێوەبردنی چالاکیەکانیش هەم مافێکی رەوایە کە ناکرێت دەتسبەرداری بین و هەمیش پێویستیەکە!

دەستنیشان کردنی “راستی بوونی نییە، زمان بوونی هەیە’. لە خودبوونی گەلێکدا راستی نکۆڵیهەڵنەگری زمان دەخاتە بەرچاو. لەو واتایەدا زمانی کوردی، راستی خودبوونی گەلی کوردە. خاوەنداری لە زمان کە دەخوازرێت بە رێگەی هەموو کەرەستەیەکی توندوتیژی و شەڕی تایبەت لەناوببرێت، وەک دوێنێ، لەمرۆشدا سەرەکیترین پێویستی هەبوونمان، بڕوابوون بە سەرخستنی تێکۆشان و لە بەردەم مێژووشدا ئەرکی سەرشانمانە.

هەربۆیە پێویستە گەلەکەمان لە هەرشوێنێک دەژی قسەکردن و نوسین بە کوردی وەک چالاکی بە نەمری هێشتنەوەی زمانی کوردی ببینێت، لە هەموو شوێنێک بۆ مسۆگەرکردنی پەروەردە بە زمانی دایکی و راماڵینی ئاستەنگە یاساییەکانی بەردەم بەکارهێنانی زمانی دایکی تێکۆشانێکی بەهێز و بێوچان بەرێوەببات و هەرگیز رێگە بە سیاسەتی تواندنەوەی ئەقڵیەتی تاک زمانی نەدا.

١٥ی ئایار جەژنی زمانی کورد لە هەمان کاتدا ٩٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی گۆڤاری هاوارە، لە گەلەکەمان و هەموو گەلانی دیکە پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتی جەلادەت عەلی بەدرخان و هەڤاڵانیدا ئەو کەسانەی بە رەنج و قوربانیدانی بەنرخ زمانی کوردییان پێشخست و پاراستیان، سڵاویان ئاراستە دەکەین.”

هاوبەشی :