کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە: زمان هەبوونە، هەبوونی خۆتان بپارێزن

62
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە بە بۆنەی ١٥ی ئایار جەژنی زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە کۆمەڵگا کرد، کە بە پێشەنگایەتی دایکان و ژنان کوردی بکەنە زمانی ژیان.

کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە بە بۆنەی ١٥ی ئایار رۆژی زمانی کوردی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رائگەیاند: “بە پێشەنگایەتی دایکان و ژنان دەبێت کۆمەڵگاکەمان زمانی کوردی بکاتە زمانی ژیان”.

راگەیەندراوەکەی کەژەکە بەم جۆرەیە:

“لە ١٥ی ئایاری ١٩٣٢ لە دیمەشقی پایتەختی سوریا جەلادەت بەدرخان یەکەمین ژمارەی گۆڤاری هاواری چاپ کرد. لە ژمارەی یەکەمی گۆڤاری هاواردا ئەلفوبێی لاتینی کوردی ناساند و بە رێزمانی کوردی تیایدا نوسی. بە تایبەتی دوای سەردەمی راپەڕینەکانی سەرەتای سەدەی ٢٠ەم لە تاراوگەدا خەباتێکی بەم جۆرەی لە بەرامبەر قڕکردنی کولتوری لە سەر گەلی کورد، خەباتێکی زۆر واتاداری نەتەوەییە. هەربۆیە لەمڕۆماندا رۆژی ١٥ی ئایار وەک جەژنی زمانی کوردی پیرۆز دەکەین.

زمانی کۆڵەکەی سەرەکی هەبوونی گەلان دەردەخات. هەر گەلێک بە زمانی خۆیەوە ناسنامە، کولتور و ژیانی خۆی دەردەبڕێت، لەگەڵ گەلانی دەوروبەری پەیوەندی ساز دەکات. کولتوری هەموو گەلێک لە زمانەکەیدا شاراوەتەوە. بەلای گەلی کوردەوە ئەوە زیاتر بە واتایە. لەبەر ئەوەی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەوانەی یەکەم کولتوری نیۆلیتیکیان بونیادناوە گەلی کوردن. کولتور لە جوگرافیای کەوانەی زێڕیندا گەشەی کردووە. لەو جوگرافیایە مرۆڤ بووەتە خاوەنی زمان، لە رێگەی بوون بە خاوەنی زمان کولتوری خۆی دروست کردووە و بەکۆمەڵایەتیبوونی بە دەوری کولتوری نیۆلیتیکەوە بەرەوپێش بردووە، ئەم شارستانیەتەی کە ئێمە تیایدا دەژین سەرچاوەکەی بۆ ئەو شۆڕشەی نیۆلیتیک دەگەڕێتەوە. ئەو شۆڕشە کولتوریە بە دەوری ژنەوە دامەزراوە. لەو شۆڕشەدا لە رێگەی ژنەوە پەیوەست بە زمان زیاتر خۆی نیشانداوە. هەربۆیە ئەمڕۆ ئێمە باس لە زمانی دایکی دەکەین. ژن لە پرۆسەی مرۆڤبووندا کۆمەڵگا دەکاتە خاوەنی زمان. هەربۆیە کاتێک لێکۆڵینەوە لە کۆنترین زمانەکانی جیهان بکەین، ئێمە تیایدا کاراکتەری مێینە دەبینین. هەربۆیە پێناسەی زمانی دایکی، تەنیا پێناسەیەکی پەیوەست بە فێرکردنی زمان بە منداڵان نییە. زمان لە کاراکتەری خۆیدا بە سروشتی ژنەوە پەیوەندییەکی نەرم، بونیادنەر و بەرەوپێشبەریە.

دونیای هەست و عەقڵی کۆمەڵگایەک بە زمانەکەیەوە خۆی دەردەبڕێت. هەر گەلێک ئازار، خۆشی، خۆشەویستی و بێزارییەکانی خۆی بە زمانی خۆی دەربڕ دەکات. لە ژیانیدا هەستەکانی لە ڕێگەی هەڵبەست، ڕۆمان، گۆرانی و نووسینەوە لەگەڵ یەکتردا هاوبەش دەکەن. ژیان و عەقڵیەتی خۆی بە زمانەکەی ڕێکدەخات. لە تاکەوە بۆ بنەماڵە، خێڵ و نەتەوە لە ڕێگەی تێگەیشتن لە زمانەوە یەکتر تێدەگەیەنن و دژوارترین ڕێکخستنەکانیان بنیات دەنێن. هەر گەل و نەتەوەیەک لە ڕێگەی زمانەکەیەوە پەیوەندی لەگەڵ گەلانی دەوروبەری دروست دەکات و کەلتووری خۆی لە دەوروبەری خۆیدا پێش دەخات.

وەک کۆنترین گەلی مێزوپۆتامیا، دایکە بەنرخەکانمان لە پلەی یەکەمدا دامەزرێنەری کولتوور و زمان بوون و لەو پێناوەدا تێکۆشانیان کردووە، کەلتوور و زمانی کوردی ڕێبەر ئاپۆ، مامۆستایانی زمانی کوردی، زمانناسان و ڕۆشنبیران و سەرجەم خوێندکارانی زمانی کوردی و ئەوانەی فێستیڤاڵی زمانی کوردی بەڕێوەدەبەن، کار بۆ ئەوە دەکەن هۆشیاری مێژوو بگەیەننە سەردەمی ئێستا. گەلی کورد تا ئەمڕۆ توانیویەتی بە زمانەکەی بوونی خۆی و ناسنامەکەی بپارێزێت و بەرامبەر هەر جۆرە کۆمەڵکوژیەکی فیزیکی و سپی بوەستێتەوە. بەهۆی ئەو کەلتوورەی کە ڕەگ و ڕیشەی لە مێژوویەکی کۆندا هەیە، توانیویەتی لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکدا بەرخۆدان و درێژە بەژیانی بدات، بەم ڕەنجە پیرۆزەی، لە بەها مێژووییەکانی خاوەنداری کردووە، بە پێشەنگەکانی زمانی کوردی، هەر ڕۆژ بە عەشقی ئازادی بە ڕۆحێکی نەتەوەییەوە خاوەنداری لە پرسی نەتەوەکەیەوە کردووە.

بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەی گەلی کوردەوە، ئەو دەوڵەت نەتەوانەی کە جوگرافیای کوردستانیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردووە، سیاسەتی تایبەتی سەرکوتکارییان بەسەر گەلی کورددا سەپاندووە. بۆ ئەوەی هەبوونی گەلی کورد قبوڵ نەکەن، سەرەتا وەک گەل و نەتەوە نکۆڵییان لێکردووە و هەوڵیانداوە زمانی کوردی لە ناو زمانی نەتەوە باڵادەستەکانی خۆیاندا بتوێننەوە. بۆ ئەوەی منداڵانی کورد لە کوردبوونیان دوور بخەنەوە زمانی کوردییان لە قوتابخانەکان قەدەغە کردووە. لەبەر ئەوەی دەیانویست نەوەیەکی نوێ دروست بکەن کە لە خۆی نامۆ بێت. بەم سیاسەتە دەیانویست هەست و مێشکی کورد لە یەک داببڕن و پارچەی بکەن.

هەرچەندێکی ئەم سیاسەتەی تواندنەوە هەندێک ئەنجامی بەدەستهێنابێت، بەڵام گەلی کورد خاوەنداریکردن لە زمانی خۆی ئەوە ئیسپات دەکات کە گەلی کورد ناتوانرێت لە ناو ببرێت. هەتا یەک کوردێک هەبێت کە بە زمانی خۆی قسەکات، بخوێنێ و بنووسێت، چاند و ناسنامەی کورد دەژیت. دیسانەوەی ئەوانەی لەم بەرخۆدانانەدا پێشەنگایەتی دەکەن دایکان و ژنانی کوردن. ژنان کە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی دەوڵەتان بەرخۆدان دەکەن و خۆیان تەسلیمی چاندی تواندنەوە نەکرد، بە ڕۆڵییان وایانکرد تا ڕۆژی ئەمڕۆمان زمانی کوردی بەردەوام بێت.

بۆیە لە ئێستادا هەندێ دەوڵەت لە چوارچێوەی هەندێک مافدا، ناچاربوون چاند و زمانی کوردی بناسن. بە تایبەت لە تورکیادا بە شێوازێکی نا ڕەسمی لە قوتابخانەکاندا زمانی کوردی بەکاردەهێنرێت، ئەمەش لە تورکیادا وەک ماف دان بە کوردان پیشان دەدرێت. بەڵام بە هەزاران کەس کە بە زمانی خۆیان سیاسەت دەکەن، لە زیندانەکاندان. کۆنسێرت و شانۆگەری بە بێ پاساو قەدەغەدەکرێت. ئاستەنگکردن بۆ ئەو پەرتووک، گۆڤار و ڕۆژنامە دروستدەکرێت کە بەزمانی کوردی چاپ دەکرێت. نووسەر و ڕۆژنامەوانان بە هۆکاری ئەوەی بە زمانی کوردی خەبات دەکەن ئاستەنگی و دەستگیردەکرێن. لەگەڵ ئەو پێکهێنانەدا ئەرکدارکرنی تەنها ١٠ مامۆستایی زمانی کوردی لە تەواوی تورکیادا وەک گاڵتەکردنە بە ٢٠ ملیۆن کورد، کارێکی جدی نیە و هەڵخەڵەتاندنە. ئەمەش جەختکردنەوە لە سیاسەتی تواندنەوە پیشان دەدات.

بۆیە بە بۆنەی ڕۆژی زمانی کوردییەوە بانگەوازی لە ژنانی مامۆستا، ژنانی ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەوانان و نوسەر، دایکانی کورد و گەلی کورد دەکەین! لە دژی هێرشی سیاسەتەکانی تواندنەوە، قڕکردنی سپی، نەژادپەرستی، خاوەنداری لە زمان و چاندی خۆیان بکەن. بە دروشمی “چاند جەستەیە، هەبوونە، زمانیش دڵی چاندە، جەستەی کۆمەڵگەی مرۆڤە. بۆ ئەوەی پارێزگاری لە زمانی خۆمان بکەین، هەرچەندی دەتوانین بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسین ئەوەندەش دەتوانین هەبوونی خۆمان بپارێزین و ئازادییمان بەدەستبهێنین. زمانمان وەک شیریی دایکمان حەڵاڵمانە. لە پێشەنگایەتی دایک و ژناندا پێویستە کۆمەڵگەمان زمانی کوردی بکەن بە زمانی ژیان. پێشکەوتنی جڤاکی و سەرفرازی خاوەنداریکردنی زمان خۆ پێکهێنانە، زمان هەبوونە، هەبوونیش خۆ پارێزییە!”

هاوبەشی :