فڕۆكە جەنگیەكانی شۆڤێنستی تورك ئێوارەی ئەمڕۆ گوندەكانی ناوچەی شیلادزێی بۆمباران كردوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ ئایاری ٢٠٢٤ كەناڵی تەلەفیزێۆنی ئاریان تیڤی ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، جارێکی تر دەوروبەری گوندی “گۆهەرزێ” سەر بە شاری ئامێدی و ناوچەی “کانی ماسی”یان بۆردوومان کرد.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا سوپای داگیرکەری تورکیا دەیان جار دەوروبەری گوندی “گۆهەرزێ” لە هەرێمی مەتینای بۆردوومان کردووە.