ڕاگەیاندنی كەجەكە بەبۆنەی ساڵیادی جەژنی ڤەژینەوە و پێنانە ٣٨مین ساڵی هەستانەوەی نەتەوەی كورد

396
0
هاوبەشی :

 

کەجەکە: لە ٣٨مین ساڵی ١٥ی تەباخدا شکست بە داگیرکەری دەهێنین

کەجەکە: بەبۆنەی پێنانە ساڵی سی و هەشتەمین دووبارە لە دایك بوونەوەی نەتەوەی كورد كە دێرێنترین نەتەوەی ناوچەكەیە ڕاگەیاندنێكی بڵاو كردەوە و جەختی كردەوە لە سەر بەردەوامی بەرخودانی گەریلاكانی ئازادی و گەیاندنی بە سەركەوتنی مەزنتر و تێكشكاندنی داگیركاری لە ساڵی ٣٨مین ، پەیمانی دا كە پێشکەوتنی گەورەتر و سەركەوتنی مەزنتر بخولقێنن.

لە ڕاگەیاندنەكەی كەجەكە هاتوە:- هەنگاوی ١٥ی تەباخی گەریلا، لە کاتێکدابوو کە فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بەسەر کوردستان و تورکیادا زاڵ بوو، بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز لە زینداندا ڕاپەڕینێکی هەبوون دەستپێکرد. لە کاتێکدا داگیرکەری قڕکەر هەوڵیدەدا گەلی کورد نەتوانێت جارێکی تر بۆ ئازادی ڕاپەڕێت.،  سەردەمێکی شۆڕشگێری نەک تەنیا بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەستیپێکرد. ١٥ی تەباخ یەکەم گولە بوو کە پێش هەموو شتێک گورزی لە دواکەوتوویی نێو کۆمەڵگەی کوردی کەوت. ئەم شۆڕشە سەرەتاییە، کە بەم یەکەم تەقەیە ڕوویدا، واقیعی گەلی کوردی گۆڕی، کە شۆڕشی گەورەی نەتەوەیی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، دیموکراتی و کولتووریی دروستکرد.

دەقی ڕاگەیاندنەكەی كەجەكە:-

” هەنگاوی ١٥ی تەباخ کە گەلی کوردی لە مردن ڕزگارکرد و خستیە سەر پێ، لە ئافرێنەری ئەو هەنگاوە ڕێبەری ئاپۆ پیرۆز بێت. لە کەسایەتی فەرماندەی گەورە عەگیددا، شەهیدەکانمان بەبیر دەهێنینەوە کە بەشداریان لەو هەنگاوەدا کرد، هیوای سەرکەوتن بۆ بەرخۆدانی گەریلا دەخوازین. جەژنی ژیانەوە لە گەلەکەمان و شەڕڤانانی ئازادی و دۆستانی دیموکراتی و شۆڕشگێڕیان پیرۆز دەکەین. تێکۆشانی گەلەکەمان کە بە ڕۆحی ١٥ی تەباخ بووەتە عەشقی ئازادی، بە دڵنیاییەوە لەگەڵ کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکرات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیدا دەگاتە ئامانج.

هەنگاوی ١٥ی تەباخی گەریلا، لە کاتێکدابوو کە فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بەسەر کوردستان و تورکیادا زاڵ بوو، بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز لە زینداندا ڕاپەڕینێکی هەبوون دەستپێکرد. لە کاتێکدا داگیرکەری قڕکەر هەوڵیدەدا گەلی کورد نەتوانێت جارێکی تر بۆ ئازادی ڕاپەڕێت.،  سەردەمێکی شۆڕشگێری نەک تەنیا بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەستیپێکرد. ١٥ی تەباخ یەکەم گولە بوو کە پێش هەموو شتێک گورزی لە دواکەوتوویی نێو کۆمەڵگەی کوردی کەوت. ئەم شۆڕشە سەرەتاییە، کە بەم یەکەم تەقەیە ڕوویدا، واقیعی گەلی کوردی گۆڕی، کە شۆڕشی گەورەی نەتەوەیی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، دیموکراتی و کولتووریی دروستکرد.

لە ١٥ی تەباخدا ئەگەر چالاکیەکی سەربازی، شەڕی گەریلاش بێت،بەڵام لە بنەڕەتدا بە شۆڕشە مەزنەکەی جێگەی خۆی لە مێژوودا گرت، کە بە هەنگاوی گەریلایی ١٥ی تەباخ دروست بوون، داهاتووی کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەدەی بیستەم گۆڕی. کاریگەری شۆڕشە مەزنەکانی ١٥ی تەباخ لە سەدەکانی داهاتووش دەبینرێت . ئەوەی کاریگەری لە ١٥ی تەباخ کرد، کەسایەتییە شۆڕشگێڕییە مەزنەکانی ئافرێنەری هەنگاو، ڕێبەر ئاپۆ و فەرماندەی گەورە عەگیدن. تا ئەو کاتەی شێواز و ڕۆحی هەنگاوی ١٥ی تەباخ نەگیرێتەبەر، هیچ هێزێک ناتوانێت لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بوەستێتەوە. ئەم ڕۆحە و ئەم شێوازە بە دڵنیاییەوە بەسەر تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا زاڵ دەبێت. شەڕی گەریلا کە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ دەستی پێکرد و٣٧ ساڵە بەردەوامە، زەبرێکی گەورەی لە دوژمنداوە، ڕێگری لەوەکرد کە داگیرکەری قڕکەر بگاتە ئامانجەکەی. بەرهەمی راستەقینەشی راستی گەلە کە خوڵقاوە. گەورەترین ئامانجی ١٥ی تەباخ دروستکردنی ڕاستیی گەلە کە بۆ ئازادی تێدەکۆشێت. بە هێڵی ئازادیی ژن شۆڕشگێڕترین گەلی دیموکراتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خوڵقێنرا و ئامانجەکەی بە قورسی سەرکەوت. کاتێک گەلێک پێداگری لەسەر ئازادی و تێکۆشان بکات، ئیتر بناغەی سەرکەوتن دروست بووە؛ دەرفەتە سەرەکییەکانی سەرکەوتن دروست بوون. سەرکەوتن لە ئێستاوە دەبێتە نووسینەوەی مێژووی دروستبوونی گەلی ئازاد و وڵاتێکی ئازاد . نووسینی ئەم مێژووە بەردەوامە . کاتێک کە تێکۆشان بە ڕۆحی ١٤ی تەمووزەوە دەکرێت و شێوازی شۆڕشگێڕیی ١٥ی تەباخ فراوان بکرێت، کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکراتیک و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک لە ماوەیەکی کورتدا دروست دەبن. دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک کە دوژمنایەتیی کورد و دوژمنایەتیی دیموکراسیی دەکات، کە ناتوانێت لەگەڵ هێرشەکانیشی ئەنجام بەدەست بهێنێت، هۆکاری ئەوەیە کە هێرشەکانیان لە بەرانبەر راستی گەل بێواتا بوون و بە هەنگاوی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ و هێڵی ئازادیی ژن تێکشکێنراون. ١٥ی تەباخ لە لەناو زەحمەتی، فشار و بێدەرفەتیەکی زۆردا دەستی پێکرد و ٣٧ ساڵە بە رەنجێکی زۆر سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، چەندین دەستکەوتووی زۆر گرنگیان رادەستی گەلەکەمان کردووە. دەوڵەتی تورک هەرچەندە هەموو جۆرە دەرفەتێک بەکاردێنێت و بەردەوامە لە هێرشەکانی، بەڵام ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، بۆیەش هەموو ڕۆژێک لاواز دەبێت و بەرە داڕووخان دەڕوات.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ماوەی سێ مانگ و نیوە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. ئەوەی ئەم هێرشانەی تێکشکاندووە، بەرخۆدانی فیدایی کوڕ و کچە گەریلاکانە کە بە ڕۆحی ١٤ی تەمووز و رێبازی بەرخۆدانی ١٥ی تەباخ وەک پۆڵا تێدەکۆشن.

گەلی کورد کە بە شۆڕشی گەورە ٣٧ ساڵە بەهێز بووە و بە ئەزموونی ٣٧ ساڵەی شەڕی خۆی، بووەتە خاوەن بە ئەزموونترین هێزی مێژوو، بە تێکۆشانی گەورەی خۆی لە ٣٨مین ساڵدا پێشکەوتنی گەورە بە دەست دەخات. بەم هۆشیارییەوە بە جۆش و جۆشەوە، سڵاو لە گەریلا خۆڕاگرەکان دەکەین و لەو باوەڕەداین کە بەو گورزەی کە لە دوژمن دەدرێت، داگیرکەری قڕکەر تێکدەشکێنرێت.”

هاوبەشی :