‘هەتا کۆتایهێنان بە گۆشەگیری، چالاکیمان بۆ ئازادی بەردەوام دەبێت’

93
0
هاوبەشی :

بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پشتیوانی یاسایی لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیان و زیندانیانی مێد-TUHAD-FED سەباحەت بیچەر باسی لە ترسی دەسەڵاتداری لە ئاشتی کرد و وتی: “هەموو جیهان هێزی ئاشتیخوازانەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەبینێت.”

چالاکی لە پێش زیندانەکان

زیندانیانی سیاسی لە٢٧ی تشرینی دووەمەوە بە داخوازی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد” لە مانگرتنی لە خواردنی بە نۆرەدا بوون. دواتر هەر لە درێژەپێدانی چالاکیەکانیاندا، چالاکی خۆیان گۆڕی بۆ بایکۆتکردنی دادگاکان و بڕیارییاندا هیچ چاوپێکەتنێک لە گەڵ بنەماڵەکانیاندا ئەنجام نەدەن. دواتر لە لایەن کەسوکاری زیندانیانەوە لە چەندین شوێن بۆ پشتیوانی لە زیندانیان چالاکی “دەنگ بدە بە ئازادی”یان دەستپێکردووە و هەموو ڕۆژێکی دووشەممان بەیاننامە دەدەن.

‘گۆشەگیری دەبێتە هۆکاری قوڵبوونەوەی قەیرانەکان’

بەڕێوەبەری TUHAD-FED سەباحەت بیچەر باسی لەوەکرد لەمرۆدا گۆشەگیری کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک داناوە و وتی: “چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا ناکرێت، ئەمەش بووە بە هۆکاری ئەوەی قەیرانە هەنووکەییەکان قوڵترببێتەوە. ڕێگری دەکات لە خەباتێکی ئابووری، ئیکۆلۆژی، سیاسی و چاندی. سروشتمان وێران دەکرێت، گەل مەحکوم بە قەیرانکراوە. بۆیە تا کۆتای نەهێنان بە گۆشەگیری ئەم قەیرانانە بەردەوام دەبێت. زیندانیانی سیاسی چەندین مانگە بەم داواکارییەوە چەندین چالاکییان ئەنجام داوە. بۆ پشتیوانیان دان بە داخوازی زیندانیان، وەک فیدراسیۆنمان لەگەڵ بنەماڵەکانماندا بڕیار درا هەموو رۆژانێکی دووشەممان بەیاننامە بدەین و ڕۆژانی سێ شەممانیش لە پێش وەزارەتی داد گردبینەوە.”

‘کۆمەڵگە مەحکوم بە بێ هیوایی دەکات’

سەباحەت بیچەر ئاماژەی بەوەکرد فاشیزم و نەژادپەرستی زیادیکردووە، سیاسەتی شەڕی تایبەت لە هەموو شارێکی کوردستان پێکدەهێنرێت و وتی: “دەسەڵات نەیتوانیوە بە گرتن و کۆمەڵکوژی گەلی کورد لەناوبەرێت، بۆیە هەوڵدەدات بە ماددەی هۆشبەر و تێکشکاندی دەروونیەوە گەنجان لە ڕێگە لابات. بە گێچەڵ و دەستدرێژی ژنان و گەنجانی کردووە بە ئامانج و منداڵانمان لە جەوهەری خۆیان دورخستۆتەوە. بۆیە ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک لەم شێوەیە دەبینەوە. جا بۆیە لە بەر ئەم هۆکارانە پێویستە گۆشەگەری لاببرێت. هەموو جیهان بینی کە فکر و ڕامانەکانی بەڕێز ئۆجالان چی لەم وڵاتەدا دەگۆڕێت. هەموو کەسێک هێزی ئاشتیخوازانی ئەوی بینی. بۆیە دەسەڵاتداری لە ئاشتی دەترسێ و بۆ ئاستەنگکردنی یەكبوون و هیوای گەل هەموو شتێک دەکات. بۆیە پێویست لەبەرامبەر گۆشەگیریدا بوەستینەوە، لە دژی شەڕی تایبەت و قەیرانەکان خۆمان بەڕێکخستن بکەین. لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیانیدا ببینە دەنگی زیندانیان. بانگەوازی لە هەموو کەسێکی دیموکراسی خواز دەکەین بەشداری چالاکیەکانمان بن. هەتا کۆتایهێنان بە گۆشەگیری چالاکیەکانمان بەردەوام دەکەین.”

هاوبەشی :