بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد کەسوکاری زیندانییان لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ گردبوونەوە
کەسوکاری زیندانییان لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ گردبوونەوە و هەڵمەتی “دەنگت بخە پاڵ ئازادیی”یان ڕاگەیاند.
لە چالاکییەکەدا پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی مەدەنی و پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە بەشداربوون، لە چالاکییەکەدا پانکارتی “بۆ شکاندنی گۆشەگیری دەنگت بخە پاڵ ئازادیی” هەڵگیرا و بەشداربووان هێلەکی درووشمداریان پۆشی کە لەسەری نووسرابوو “گۆشەگیری تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیی.”
لە ڕاگەیاندراوەکەدا درووشمی “ماف، یاسا، دادپەروەریی” بەرز کرایەوە، هەروەها بەشداربووان هەلهەلە و چەپڵەیان لێدا و چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.