لە بەردەم باڵێۆزخانەی ڕژیمی ئێران لە لەندەن چالاکی بەڕێوە چوو

105
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕ لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا بە بۆنەی چواردەیەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهیدانی ١٩ی بانەمەڕ، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ڕژیمی ئێران لەو شارە چالاکی بەڕێوە چوو.

لەو چالاکییەدا بە دەستپێشخەریی کۆمیتەکانی و کەژار لە لەندەن ئەنجامدرا، وێڕای شەرمەزارکردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی و کوردی درووشم لەدژی ئەو ڕژیمە وترایەوە.

لە چالاکییەکدا لەسەر ناوی کۆمیتەکانی پەژاک و کەژار لە لەندەن و هەروەها مەجلیسی گەلی بەریتانیا و کۆمیسیۆنی کەجەدەکەی باشوور پەیام و وتار خوێندرانەەوە.

چالاکییەکە دوای دوو دوای دو کاتژمێر بە درووشمی بروخێ دەولەتی پەت و سێدارەی ئیران، بروخێ سیستەمی ویلایەتی فەقیە، بەلێ بۆ ئازادیی گیراوانی سیاسی، بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد، بژی “ژن ژیان ئازادی” کۆتایی هات.

هاوبەشی :