مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی هەڵەبجە لە دژی دەستگیرکردنی هاوپیشەیەکییان كە دوێنێ دەستگیرکرا، گردبووەنەیەکیان ئەنجامدا.

105
0
هاوبەشی :

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی هەڵەبجە لە دژی دەستگیرکردنی هاوپیشەیەکییان، کە لە فەیسبووک ڕەخنەی لە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە گرتبوو و دوێنێ دەستگیرکرا، گردبووەنەیەکیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ، لە بەردەم زانکۆی هەڵەبجە، بەشێک لە مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆکە لە دژی دەستگیرکردنی هاوپیشەیەکییان بە ناوی “ئوسامە ئەشرەف” بە هۆی سکاڵایەکی سەرۆک زانکۆکەوە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئوسامە ئەشرەف، پێشتر لە هەژماری تایبەت بە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕەخنەی لە سەرۆکی زانکۆی هەڵبجە گرتبوو، هەروەها دکتۆر مهاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆکە، بە تۆمەتی “تەشهیرکردن” سکاڵای لەسەر ئەو مامۆستایە تۆمار کردبوو.

بە هۆی سکاڵاکەوە، دوێنێ پۆلیس ئەو مامۆستایەی دەستگیر کرد، ئەمڕۆش لە دژی ئەو دەستگیرکردنە بەشێک لە مامۆستایانی هاوپیشە و خوێندکارەکانی گردبووەوەیەکیان ئەنجامدا، هەروەها ڕایدەگەیەنن، ئەمە پاوانخوازیی و تاکڕەویی و کپکردنی دەنگی ئازاد و جیاوازە.

هاوبەشی :