لەشکرکێشەییەکانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە گەڤەری سەربەجۆلەمێرگی باکووری کوردستان لە حەوتەمین ڕۆژیدایە

95
0
هاوبەشی :

ستێرك تیڤی

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێشتا بەردەوامە لە لەشکرکێشەییەکانی لە گەڤەری سەربەجۆلەمێرگی باکووری کوردستان.

ئەو لەشکرکێشییە لە ٢٧ـی نیسانی لە سنووری گوندی تلۆرانی ناوچەی گەڤەر دەستی پێکردووە تا ئێستاش بەردەوامە.

دوای دەست پێکردنی، لەشکرکێشییەکە بە ناوچەکانی کوێستانەکانی وارێ جۆنی، بەرێ سۆر، هۆرێ و چیای سپێرێزێ بڵاوبوویەوە.

هەروەها چواردەوری گوندی تلۆران کە بە سوپا تەنراوە، لە کاتی دەرچوون و گەڕانەوەی هاوڵاتییان بۆ گوندەکەیان لەلایەن سوپاوە پشکنینیان بۆ دەکرێت و ئاستەنگیان دەخرێتە بەردەم.

بە بەردەوامیش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر بە ئاسمانی سنوورەکەدا دەسووڕێتەوە.

هاوبەشی :