لە چالاکیەکی شۆڕشگێڕیدا کارگەیەکی کەسێکی فاشیستی مەهەپە سوتێنرا.
ئاریان تیڤی
جەنگاوەرانی کرێکار و دادپەروەری هەبەدەهە پەیوەست بە چالاکیەکەیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کە تیایدا ئاماژەیان بەوەکرا لەلایەن جەنگاوەرانیانەوە لە ٢٥ـی نیسان کاتژمێر ٠٨:٠٠ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کێبڵ، پلاستیک و ئاسنی کەسێکی سەر بە فاشیستی مەهەپە، لە کۆجائەلی لە سووتێنراوە.
جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕاشیانگەیاند، ئەم چالاکیە بۆ تۆڵەکردنەوەیە لە بەرامبەر ئەو ئۆپراسیۆنە داگیرکارییانە لە کوردستان پێکهێنراوە و شەڕ تەنها لە چیاکاندا نابێت، ئێمە شەڕ دەگوازینەوە بۆ ناو جەرگەی شارەکان، کە ناوەندی سەرمایەدارییە.