فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە منبج کەوتەخوارەوە.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە منبج لەسەر گوندی تۆخار تەقییەوە و کەوتەخوارەوە.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کاتێک بەسەر گوندی تاخۆری باکووری کانتۆنی منبج سووڕاوەتەوە تەقیوەتەوە و کەوتووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ، گوندەکانی منبج و عەفرین و شەهبایان تۆپباران کرد.