گەریلا لە مەتینا گورزی کەمەرشکێنی لە داگیرکەران وەشاند؛ ١٣ داگیرکەر کوژران

101
0
هاوبەشی :

ناوەندی چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا دەربارەی دوایین پێشهاتەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، زانیاری نوێی بۆ ڕای گشتی ئاشکر کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، لە چالاکیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەی بەرخۆدانی شێلازێ ١٣ داگیرکەر کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوێنێ لە سەروبەندی بەیانیدا، تیمە پسپۆڕەکانی گەریلا، لە دوو قۆڵەوە هەڵمەتێکیان بردە سەر داگیرکەران لە ناوچەی شێلازێ لە هەرێمی مەتینا و لە ئاکامدا ١٣ داگیرکەر بە سزا گەیەندران.”

هەپەگە هەروەها ئاماژەی بە چەند چالاکیی دیکەی گەریلاکان کردووە لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ ئاپریل لە ناوچەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی ئامەدی و ڕادەگەیەنێ: بەهۆی ئەو چالاکیانەوە جموجۆڵی داگیرکەران لە هەرێمەکە پێشی لێ گیرا.

هاوبەشی :