ڕێكخستنەكانی تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا بەشداری ڕێپێوانی مەزنی یەكی ئایاری كرد

82
0
هاوبەشی :

Screenshot

ڕێكخستنەكانی تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا بەشداری ڕێپێوانی مەزنی یەكی ئایاری كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ ئایاری ٢٠٢٤ بەدەستپێشخەری سەندیكا كرێكاریەكانی بەریتانیا و بە بەشداری تەواوی ڕێكخرا و پارتی كۆمۆنیست و سۆسیالیستەكانی بەریتانیا و بەشداری تەڤگەری ئاپۆچی و بەشداریی كردنی ڕێكخستنەكانی تەڤگەری ئازادی باشوری كوردستان لە بەریتانیا ڕێپێوانێكی بەشكۆ ڕێكخرا٠

لە سەرەتا تەواوی ڕێكخراوە كرێكارەكانی بەریتانیا و نەتەوە جیاجیاكان و كەسانی ئازادیخواز و دیموكراتی و سۆسیالیستەكان لە مەیدانی كلیرەكنوێڵ گرین كۆبونەوە بە سلۆكانی نێونەتەوەیی و نەتەوە جیاجیاكان و ئاڵاڕەنگاوڕەنگەكانیان گەرموگوڕیان دابوو
بە بۆنەكە٠

دوای كاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ دەستكرا بە ڕێپێوانەكە لە مەیدانی كلیرەكنوێڵ تا مەیدانی تڕاڤەڵگار سكوێر بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ كاتژمێر لەو شەقامانەی كە تێدا تێپەڕ ئەبون لە لەندەن تەوای دەسەڵاتی سەرمایەداریان ڕسوا و شەرمەزار كرد٠

ڕێكخستنەكانی تەڤگەری ئاپۆیی لەوانەش تەڤگەری ئازادی ، داگیركەرانی كوردستان بە تایبەتی دەوڵەتی داگیركەری تورك و هێڵی خیانەتیان شەرمەزار كرد و چەندین سلۆگانی شۆڕشگێڕیان دەوتەوەی بانگەوازی ئازادی ڕێبەرمان ئاپۆی مەزیان دەكرد و سلۆگانی ژن ژیان ئازادیان و چەندین دروشمی شۆڕشگێڕیان دەوتەوە.
لە كۆتایدا لە تڕاڤڵگار سكوێر نوێنەری ڕێكخراوەكان چەندین وتاریان خۆێندەوە و سەركەوتوانە كۆتایی بە مەراسمی پیرۆز كردنی یەكی ئایار هات

هاوبەشی :