فەرماندەیی گشتیی یەپەژە، لە بارەی شەهید بوونی فەرماندەی پێشەنگ زۆزان حەسەکە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە.

96
0
هاوبەشی :

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەژەدا هاتووە، لە کەسایەتیی فەرماندە زۆزان حەسەکەدا کە لە کاتی بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانی خۆیدا شەهید بوو، هەموو ئەو ڕێهەڤاڵانەی لە شۆڕشی ئازادیی کوردستاندا گیانی خۆیان بەخت کردووە بەبیر دەهێنینەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلی وڵاتپارێز و ڕێهەڤاڵانی دەکەین.

باس لەوەش کراوە، شەهید زۆزان لە تەمەنێکی کەمی گەنجییەوە لە ساڵی ١٩٩٠ لە شاری حەسەکە بەشداری ڕیزەکانی شۆڕشی ئازادیی کوردستان بوو، بە هەستی گەنجانەی خۆیەوە تا ڕۆژی شەهیدبوونی تێکۆشانی خۆی بەردەوام کرد، لە تێکۆشانییدا بەهێز بوو، باوەڕیی بە هۆشیاریی و زانایی خۆی هەبوو، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگە خاوەنی ئیرادەیەکی قوڵ بوو.

ساڵانێک وەک فەرماندەیەکی یەپەژە پێشەنگایەتیی شۆڕشی ژنانی دەکرد، تا دوا هەناسە بۆ پێشخستنی شۆڕش بە ڕەنج و هۆشیاریی خۆیەوە گیانی خۆی فیدا کرد و لەسەر ئەرکی خۆی شەهیدبوو.

 

هاوبەشی :