٢٥ چەتەی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیرکران.

98
0
هاوبەشی :

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند لە کاتژمێر ٠١:٠٠ شەوی ڕابردوو چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی گشتیی ئۆپراسیۆنێکی فراوانی بۆ سەر شآنە نووستوەکانی چەتەکانی داعش لە کامپی هۆل ئەنجامدا و ‌هێزەکانیان توانیان ٢٥ چەتەی داعش دەستگیر بکەن.

سەبارەت بەو چەتانەی داعش ‌ئاسایشی ناوخۆ دەڵێت ئەو گرووپە بەسەر پێنج شانەی مەترسییداردا دابەشبوون، کە چاودێری هێزەکانیان دەکرد و ئەشکەنجەی ژن و پیاوانیان دەدا و بیری توندڕەوییان بڵاو دەکردەوە.

لەو ئۆپراسیۆنەدا هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان توانیان دەست بەسەر، کڵاشینکۆفێک، پێنج مەخزەنی کڵاشینکۆف، دوو چەقۆ، حەوت ئامێری تەقینەوە، شەش تەقەمەنی لاستیکی، ئامێری فریکوێنسی بێتەل، سێ ئامێری ناردنی نیشانە لە دوورەوە، نۆ پاتری ٩ڤۆڵت، کامێرایەک، دوو کێبڵی تەقینەوەی بەپەلە کە بۆ پشتدوێنی تەقەمەنی بەکاردەهێنرێت، تەقەمەنییەک کە هێشتا بەکارنەهێنراوە و تەلەفۆنێک کە تەقینەوەی پێ ئەنجام دەدرا.

هاوبەشی :