بە بەشداری تەڤگەری ئازادی رێکخستنەکانی باشوور لە بەریتانیا ، ئەنجومەنی گەل ، ژنان، گەنجان و دۆستانی کورد ناڕەزایەتیەكیان بەڕێوە برد لە بەردەم كونسوڵخانەی بەلجیكا لە لەندەن

94
0
هاوبەشی :

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ نیسانی ٢٠٢٤ پۆلیسی بەلجیكا ، هێرشێكی دڕندانەیان كردە سەر تەلەفیزێۆنی ستێرك تیڤی و میدیا خەبەر لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا، ئەو هەواڵە لە هەموو ناوەندەكانی جیهاندا بڵاو بوەوە.
بۆ ئەو مەبەستە كوردانی ئازاد و دۆستانی گەلی كورد و خەمخۆرانی ئازادی خاوەندەركەوتن لە ڕاگەیاندنی ئازاد و چونە بەردەم كونسولخانەی بەلجیكا لە لەندەن ناڕەزایەتیان دەربڕی و پۆلیسی وڵاتی بەلجیكایان شەرمەزار كرد كە كارەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك
بەڕێوە دەبات لە بەلجیكا.

ئەنجومەنی گەل لە بەریتانیا، ژنان، گەنجان، تەڤگەری ئازادی رێکخستنەکانی باشوور لە بەریتانیا و دۆستانی کورد، بەشداری ناڕەزایەتیەكە بوون. لە گردبوونەوەکەدا بەیانامیەک لە لایەن ژنانی ئەنجوومەنی جیهان بە زمانی ئینگلیزی خوێندرایەوە.

ئەوەی زانراوە ئەم هێرشە هۆڤانەیەی پۆلیسی بەلجیكا لەسەر داوای پۆلیسی فەڕەنسا بووە

هاوبەشی :