هۆزات: ژنی رێکخستنکراو گەورەترین هێزە

97
0
هاوبەشی :

Screenshot

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات ئەوەی خستەڕوو، کە ژنان دەبێت خۆیان رێکبخەن، خۆپاراستنی خۆیان بەهێز بکەن و لەپێناو بونیادنانی ژیان بەر لە هەموو شتێک دەبێت تێبکۆشن.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات رووداو و پێشهاتەکانی رۆژەڤی بۆ کەناڵی مەدیا خەبەر هەڵسەنگاند. هەڵسەنگاندنەکەی بەسێ هۆزات بەم جۆرەیە:

هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەرایەتی، گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر گرنگە. بە راستیش هەم لە رووی بەرخودانی کۆمەڵایەتی، هەمیش لە رووی تێکۆشانی یاسایی، دیپلۆماتیک، سیاسی و ئایدۆلۆژیک ئاستێکی گرنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەبێت ئێمە هەڵمەتەکە بگەیەنینە ئاستێکی زۆر بەرەوسەرتر و باڵاتر.

لە هەڵمەتەکەدا ئامانجی سەرەکی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیە. واتە رەخساندنی هەلومەرجی تەندروستی، سەلامەتی و ئازادی رێبەرایەتیە. هەربۆیە ئەمە پێویستی بە تێکۆشانێکی بەرفراوانتر و گەورەتر هەیە. ئاستی تێکۆشانی هەنوکەییش بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە، بەس نییە.

لەم رووەوە ئێمە زۆرجار هەڵسەنگاندنمان کرد. هەڵبەت تێکۆشانی سیاسی، دیپلۆماتیک و یاسایی گرنگە. بەتایبەتی یاسای نێونەتەوەیی پێشێلدەکرێت. تورکیا یاساکانی خۆی پێشێل دەکات. لە ئیمراڵی هیچ یاسایەک جێبەجێ ناکرێت. بە تەواوەتی بێویژدانیەکی گەورە و بێئەخلاقی لە دژی رێبەرایتەی هەیە. لەم رووەوە تێکۆشانی یاساییش گرنگە. بەڵام بۆ ئەوەی لە تێکۆشانی یاسایی- سیاسی و دیپلۆماتیکدا بگەنە ئەنجام، پێویستی بە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی زۆر گەورە هەیە. لەم بوارەدا رێگەی ئەنجام وەرگرتنیش، بە تێکۆشانی کۆمەڵایەتیدا تێپەڕدەبێت، لەبەر ئەوەی دەبێت ئێمە بە تێکۆشان و بەرخودانی کۆمەڵایەتی، گوشارێکی زۆر جدی بخەینە سەر دەوڵەتی تورک. هەروەها گوشار بخەینە سەر ئەنجومەنی ئەوروپا، سی پی تی و بە گشتی وڵاتانی ئەوروپی و هێزە پیلانگێڕەکان دەبێت ئێمە گوشارێکی کۆمەڵایەتی گەورە سز بکەین، کە لە رووی سیاسی، دیپلۆماتیک و یاساییەوە هەندێک هەنگاو بنێن و گۆڕانکاری لە سیاسەتدا ئەنجام بدەن.

لە دۆخی ئێستادا ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تیش هاوکاری سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک دەکەن. هیچ هەڵوێستێک بەرامبەر بە تورکیا ناگرنەبەر. تورکیا لەو مامەڵەیەی ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی بوێری وەردەگرێت. هەربۆیە لە ئیمراڵی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بەردەوامە. زیاتر لە ٣ ساڵە هیچ دیدارێک لەگەڵ رێبەرایەتی ئەنجام نادرێت. نە پارێزەران دەتوانن دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن، نە بنەماڵە. هیچ زانیارییەک وەرناگیرێت. بە تەواوەتی کردەوەیەکی نامرۆڤانە، نائەخلاقییە. ئەنجومەنی ئەوروپاش بەو هەڵوێستەی یاساکانی خۆی پێشێل دەکات.

تورکیا وڵاتێکە کە پەیماننامەی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤی واژۆکردووە. بەڵام تورکیا پەیماننامەی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤی پێشێلکردووە. تورکیا ئێستا هیچ پەیماننامەیەکی نێونەتەوەیی بە فەرمی ناناسێت، بە نەبوو دایاندەنێت. وەک ئەوەی تورکیا ئەوروپای بە دیل گرتبێت. واتە ئیتر مەگەر پەیماننامەیەکی شاراوە هەیە، مەگەر ئەو سیاسەتەی لەبارەی پەنابەرانەوە کاریگەری دەکاتە سەر ئیمراڵیش؟ هەندێک لایەنی جیاوازتری هەیە؟ هەڵبەت مرۆڤ ئەوە بە باشی نازانێت.

بەڵام ئەوەی دەیبینین و دەیزانین ئەمەیە، ئەوروپا هاوکاری تاوان و ئەو سیاسەتانەی تورکیایە. واتە بەراستی دیلی تورکیایە. تورکیا چی دەوێت دیکات، بەو جۆرەی دەیەوێت یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات. بەم جۆرەش ئەنجومەنی ئەوروپا یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات. سی پی تیش یاسای نێونەتەوەیی پێشێل دەکات. واتە ئەو یاسایەی خودی ئەوان دایانڕشتووە، پێشێلی دەکەن. دەبنە هاوکاری هەموو جۆرە تاوانێکی قڕکردن و نامرۆڤانەی تورکیا. ئەمە مایەی قەبوڵ کردن نییە.

ئێمە بە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی، یاسایی، سیاسی و دیپلۆماتیک زیاتر ئەندێشەکانی رێبەرایەتیمان بە جیهاندا بڵاوکردەوە و هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەرایەتیمان لە ئاستێکی گرنگدا بە جیهانی کرد. بەڵام دەبێت ئێمە بە تەواوەتی بە جیهانی بکەین و بە سەدان هەزار، بە ملیۆنان کەس، لە گەلانی دیکەش دەبێت لەم هەڵمەتەدا بەشدار بکەین و دەبێت گوشارێکی زۆر جدی بخەینە سەر وڵاتانی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەوروپا و ئەمریکا. بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بە سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە تورکیادا بچێتەوە و ناچاربکرێت بیگۆڕێت و ئەو قڕکردن، ئەشکەنجە و سیاسەتی گۆشەگیریە لە ئیمراڵی بگەیەننە کۆتایی. با ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و بێتەدی.

لەم رووەوە بە راستیش پێویستی بە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە هەیە. بۆ نمونە ئێمە با بیهێنینە بەرچاومان، بۆ وێنە ئێستا لە ئەوروپا بە دەیان هەزار مرۆڤ لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا، لەبەردەم سی پی تی بۆ چەند رۆژ چالاکی دانیشتن ئەنجام بدەن.. لەهەموو شارەکانی ئەوروپا کە بەراستی کورد بە جیهاندا بڵاوبوونەوە، ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە رەوەندی کوردی لە ئەوروپا هەیە، لە چوار لای جیهان هەیە. لە ئەمریکاش رەوەندێکی گرنگی کورد هەیە. لەگەڵ ئەوەش دۆستانی بەنرخی زۆرمان هەیە. هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد کە ٢٥ ساڵە هەیە، بە راستیش دۆستانی زۆر بەنرخمان لە رێگەیەوە بەدەستهێنا. ئێستا لە ئەوروپاش ئێمە ئەوەمان لە هەڵمەتی ئازادی ١٠ی تشرینی یەکەمدا بینی. بۆ جیهانیبوونی هەڵمەتەکە ئەو دۆستانەمان پێشەنگایەتیان کرد و رۆڵیان گێڕا.

بیهێنەرە بەرچاوت ژمارەی دۆستەکان زۆر زیاتر بوون، کۆمەڵگەی ئەوروپاش بەشداری لەو هەڵمەتەدا کردووە و بە دەیان هەزار کەس لە هەموو شوێنێکی ئەوروپا، جەماوەرێکی سەدان هەزار کەسی هەڵساونەتە سەرپێ. بیربکەنەوە لەوانە دە هەزاریان لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی چالاکیەکی دانیشتنی درێژخایەن ئەنجامبدەن. بە رای من ئەو کاتە ئەنجومەنی ئەوروپا ناچار دەبێت لە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە دژی سیاسەتی قڕکردن و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی دەنگ هەڵبڕن. ناچار دەبێت کە سیاسەتی خۆی لەگەڵ تورکیا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، ئەو پەیوەندیە چەپەڵانەی کە لە سەر بنەمای بەرژەونەدین، بگۆڕێت. لەبەر ئەوەی گوشاری کۆمەڵایەتی لە ئەوروپا زۆر کاریگەری دادەنێت. من ئەوە دەزانم.

لەلایەن تورکیاشەوە، قاچی ئەم هەڵمەتە لە تورکیا زۆر گرنگە. واتە لە نەورۆز، لە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئاداردا بینیمان کە لە کوردستان و لە تورکیاش ترس تێپەڕێندراوە. لەبەر ئەوەی ئیتر ئەم دەسەڵاتدارییە فاشیستیەش گورزێکی زۆر گەورەی بەرکەوت. بەراستیش برینێکی قوڵی لێدرا. لەناو کۆمەڵگادا ئەو رۆح، ئیرادە و بوێریەی بەرخودان بە رێژەیەکی زۆر گرنگ هاتووەتە ئاراوە.

ئێستا لە تورکیا و باکووری کوردستان دەبێت ئێمە قاچ و پایەی کۆمەڵایەتی ئەو هەڵمەتە، بە شێوەیەکی زۆر بەهێز بەرەوپێش ببەین. بۆ وێنە بیرلەوەبکەینەوە، گەلەکەمان وەک بەرخودان لە وان، وەک لە نەورۆزدا بە سەدان هەزار کەس هەڵسەنە سەرپێ، لە کوردستان، لە باکووری کوردستان و تورکیا بەرەو ئیمراڵی رێپێوان بکەن، بەرەو وەزارەتی داد رێپێوان بکەن، بەرەو ئەنقەرە رێپێوان بکەن، لە هەر شوێنێک کە دەژین ئەگەر رێگریش سازبکرێت، لە هەموو شار و گەورەشارەکان بە سەدان هەزار کەس هەڵسنە سەر پێ، گۆشەگیری تێکدەشکێندرێت. ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی بەدی دەهێندرێت. رێگەی چارەسەری پرسی کورد بە رێی دیموکراتیک دەکرێتەوە. رێگەی دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکرێتەوە. لەبەر ئەوەی سەرچاوەی هەموو پرسەکان، سیاسەتەکانی قڕکردنن کە لە ئیمراڵی پەیڕەو دەکرێن. ئەگەر شەڕی قڕکردن لە دژی کوردان نەبێت، بۆ مەگەر لە تورکیا فاشیزم بوونی دەبێت؟ نابێت. ئەگەر شەڕی قڕکردن لە دژی کوردان نەبێت، لە تورکیا ئەو هەموو نادادپەروەریە دەبێت؟ بێویژدانی بوونی دەبێت؟ پێشێلکاری یاسایی بوونی دەبێت؟ بوونی نابێت.

بۆ ئەوەی لە دژی کوردان شەڕ بکەن، کوردان بە قڕکردندا تێپەڕێنن یاساشیان هەڵگرتووە. خۆی لە خۆیدا نادادپەروەری، بێ ویژدانی و چەپەڵی هەیە. لەناو سیاسەتدا چەپەڵی، لەناو کۆمەڵگادا گەندەڵی هەیە. ئێستا بۆ ئەوەی تورکیا بە تەواوەتی دیموکراتیک ببێت، دادپەروەری و یاسا بچەسپێت، سیاسەت و سیستمێکی دیموکراتیک بەرەوپێش بخرێت، دەبێت کۆتایی بەو سیاسەتانەی قڕکردن بهێندرێت. چەقی ئەوەش ئیمراڵییە. لە ئیمراڵی دەبێت ئەم سیستمی ئەشکەنجە-گۆشەگیریە هەڵبگیرێت. دەبێت هەلومەرجی ئازادی، سەلامەتی و تەندروستی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکرێت. چی روودەدات، واتە لە تورکیا دیموکراسی، ئازادی و دادپەروەری دێتەدی.

ئێستا پەیوەست بەوەشەوە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت. ئەگەر هێزەکانی دیموکراسی تورکیاش، هەموو بەشەکانی لایەنگری دیموکراسی، یاسا، یەکسانی و ئازادی بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادی کوردان و هەڵمەتی ‘ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد کورد’ نەکات، لە چوارچێوەی پشتیوانی و یەکێتیدا تێکۆشان نەکەن، تورکیا لە فاشیزم رزگاری نابێت.

لەو رووە بانگەوازم بۆ گەلەکەمان هەیە، ئەگەر گەلەکەمان بە گیانی وان، شڕنەخ و نەورۆز لە کوردستان و تورکیا لەگەڵ هێزە دیموکراسیەکان تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەرزبکەنەوە لە ئیمراڵی گۆشەگیری تێکدەشکێندرێت.

هەمان تێکۆشان لە ئەوروپاش زۆر گرنگە. لەبەر ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا هاوکاری ئەم سیاسەتەن. ئەم سیستمەی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لەم بوارەدا لەوێش گرنگە. لە هەر چوارپارچەی کوردستان بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەو هەڵمەتە دەگەیەنینە سەرکەوتن.

پەیوەست بە بابەتی هەڵبژاردنەوە

هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ی ئادار زۆر گرنگ بوو. ئەمە دەرئەنجامێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان تێدەپەڕێت. حکوومەتی فاشیستی گورزێکی گەورەی بەرکەوت و لاواز بوو. گەورەترین شارە پیشەسازییەکانی تورکیا، شوێنە گەشتیارییەکان، واتە ئەو شوێنانەی کە سەرمایەی نیشتمانی تێیدا کەڵەکە بووە، ئێستا لە دەست ئەواندا نەماون. زۆربەی کەوتە سەر جەهەپە. دەم پارتیش لە شارەکانی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

پارتە سیاسییەکانی دیکە، بەتایبەتی ئاکەپە، بە کردەوە لە کوردستان نەماون. براوەی هەڵبژاردنەکان گەلی کورد، گەلی تورکیا، کرێکارانی تورکیا، ژنان، گەنجان بوون. کەواتە دیموکراسی بەم هەڵبژاردنە ناوخۆییانە لە تورکیە سەرکەوت. داواکاری کۆمەڵگا بۆ دیموکراسی و ئازادی و دادپەروەری سەرکەوت. بێگومان ئەمە ئەنجامێکی زۆر گرنگە. لە کۆتاییدا ئەوە حکومەتی فاشیستی بوو کە شکستی هێنا. دۆڕاوەکان ئاکەپە و مەهەپە و حکومەتی فاشیستی ئەرگەنەکۆن بوون.

ئەنجامی دەبێت، هەندێک هەڤاڵیش هەڵیانسەنگاند. لە ناوخۆ ئەنجامی دەبێت. لە دەرەوە لە سیاسەتی دەرەوەدا ئەنجام و لێکەوتەی دەبێت. ئەوە دۆخێکی بەو جۆرەیە کە مرۆڤ ناتوانێت لەوە رابکات. بە دڵنیاییەوە پەیوەندی هەمووان لەگەڵ دەسەڵاتێکی لاوازبوو، دەکەوێتە ئاستێکی جیاواز، کاریگەری دەبێت. خۆی لە خۆیدا لە ئێستاوە لە تورکیا دەستیپێکردووە. بۆ وێنە ئێستا لە ناو ئاکەپەدا هەژانێکی زۆر جدی هەیە. ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ناو ئاکەپەدا پەیدابوون و پەیوەندییەکانی ئاکەپە و مەهەپە دەخەنە ژێر لێپرسینەوەوە، ئەوانە ئەو پەیوەندیانە بە دروست نازانن و دەڵێن کە ئاکەپە بووەتە مەهەپە و ئەوە بووەتە مایەی دۆڕاندنی ئاکەپە. لەراستیدا پێشتریش نیگەرانی هەبوو. بەڵام هەڵبژاردن بووە مایەی ئەوەی ئەو کەسانە بوێرانەتر بیرکردنەوەکانی خۆیان بخەنەڕوو. ئێستا مشومڕێکی بەو جۆرە لەناو ئاکەپەدا هەیە.

هاوبەشی :