دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی مەتینای هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا هێرشی داگیرکەری دەستپێکرد.

129
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە بارەی دەستپێکردنی لەشکرکێشی و هێرشێکی نوێی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تورکیا لە شەوی ١٦ نیسانی ٢٠٢٤ لەشکرکێشی بۆ سەر گوندەکانی ئاسێ، یەکماڵە، خانکێ و گوندەکانی شیلادزێ لە سنووری مەتینا دەستپێکرد و هەنگاو بە هەنگاو دەیەوێت داگیرکارییەکانی لە ناوچەکەدا بەرفراوانتر بکات.

باس لەوەشکراوە لە شەوانی ١٧، ١٨ و ١٩ـی ئەم مانگە، دەوڵەتی تورکیا بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی چارچەل و گردی ئۆرتەی بۆردوومان کرد، هەروەها لە شەوی ١٩ـی نیسان، هێرشی لەشکرکێشی بۆ ناوچەی دەرگەلە بەرفراوانتر کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەک لە گردی هەکاری، گردی چارچەل، گردی شەهید چەکدار، گردی شەهید پڵنگ، گردی ئۆرتە، ئاسێ، یەکماڵە، خرابێ، خانکێ، شێلازێ و دەرگەلە، لە ئامانجی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دایە.

دەشڵێن: تێکڕای ئەو ناوچانە، لە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمان و تۆپ لە زەمینەوە، بە بەردەوام و بێ ناوبڕ بۆردوومان و تۆپباران دەکرێت.

هاوبەشی :