وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق: هیچ بڕیارێک نیە تا ئێستا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت.

84
0
هاوبەشی :

جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بارەی دواخستی هەڵبژاردن پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بۆ میدیا ناوخۆییەكان دوا و وتی تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ دواخستن یان ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لەئارادا نییە و كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

بڕیارە لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام پەدەکە بایکۆتی کردووە دەشڵێت بەبێ ئەوان هەڵبژاردن ناکرێت.

ناڕەزای پەدەکە لە کاتێکدایە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی كورسی كۆتاكان نەماوە و ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی هەرێم بۆ ١٠٠ كورسی كەم كراوەتەوە، سکاڵاکە لەلایەن یەنەکەوە تۆمار کرابوو پاش ئەوەی کورسی کۆتاکان بە تۆمەتبار دەکران کە سەر بە پەدەکەن و لەهەموو پرسێکدا لایەنی ئەوانیان گرتووە.

هاوبەشی :