ڕێكخستنەكانی تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا یادی شەهیدانی ئەنفال و كیمیابارانی سەردەمی بەعسی لە ناوچوو بەرز و شكۆدار ڕادەگرێت

90
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ ١٤ نیسانی ساڵی ٢٠٢٤، ساڵیادی یەكێك لەو كۆمەڵكوژیە ترسناكانانەی كە داگیركەرانی كوردستان و دوژمنانی ئازادی لە بەرامبەر بە گەلە ئازادیخوازەكەماندا ئەنجامیان داوە

‎٣٦ ساڵ لەمەو پێش، دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی عێراق و كوردانی خۆفرۆش بە هاوكاری سیستەمی دەسەڵاتداری جیهانی بەرژەوەندی خواز ( ئەمریكا، ڕوسیا، وڵاتانی ئەوروپا ودەوڵەتانی داگیركەر و كۆنەپەرست لە ناوچەكە) هێرشێكی سەربازی فراوانی كردە سەر خەڵكی كوردوستانی ئاشتیخواز و سڤیل لە شەڕی ٨ ساڵەی عێراق و ئێراندا، بە تایبەت لە كۆتایی شەڕەكەدا هێرشێكی دڕندانەی كردە سەر كوردستان لەو شەڕەدا تەوای چەكە قەدەغەكراوەكانی بۆ سەركوت و وێرانكردن و قڕكردنی خەڵكی كوردستان بەكارهێنا٠

‎ڕژێمی بەعسی تاوانبار و كوردانی خۆفرش لە سەرەتادا بەناوی پرۆسەی ئەنفال لە ٢٢ شوباتی ١٩٨٨ دەستی كرد بەهێرشە قڕكەر و كاولكاریەكەی بەناوی ئەنفالی یەك و بە ئەنفالی ٨ لە بادینان كۆتایی بەهێرشە دڕندانەكەی هێنا، ئەو هێرشە دڕندانانەی بەعسی شۆڤێنیست بە ٨ هێرشی دڕندانەی بەردەوام تا مانگی هەشتی هەمان ساڵ بەردەوام بوو ، لە بادینان كۆتایی بە هێرشە دڕندانەكانی هێنا، كەتێدا ٤٥٠٠ گوند و چەندین. شار و شارۆچكەی خاپور كردو كەتێدا ١٨٢ هەزار كەس كۆمەڵكوژ كراو گەلی ناوچەكەی دەربەدەر و ئەنفال كرد لەوانەش بەهوڤانەترین شێواز هێرشی كیمیای كردە سەر شاری هەڵەبجە لە ڕۆژی ١٦ ئاداری ١٩٨٨ بەفڕۆكەی جەنگی بە سود وەرگرتن لە چەكی كیمیایی كە بووە هۆكاری شەهیدبوونی زیاتر لە پێنج هەزار شەهید و دەیان هەزار بریندار، وێران كردن و تێكدانی ژینگەی ناوچەكە، چۆڵكردنی شاری هەڵەبجە و تەواوی شارۆچكەو گوندەكانی ئەو شارە لە دانیشتوانەكەی

‎ئەم هێرشە بە هۆكاری ئەوەی دەوڵەتی ئێرانی ستەمكار بە هاوكاری ئەحزابی كلاسیكی باشوری كوردستانی وابەستە بە داگیركەرانی كوردستان، شاری هەڵەبجە و ناوچەكانی دەوروبەری داگیر كرد بوو، كە بووە هۆكاری ئەو كۆمەڵكوژیە قێزەونەی كە لە مێژوودا كەم وێنەیە٠

‎ئەم ستەمە دڕندانە و كۆمەڵ كوژیانە لە مێژووی گەلی كوردماندا چەندبارە بۆتەوە، بە تایبەتی ڕژێمی فاشستی تورك لە دامەزراندنی كۆماری توركیاوە لەسەرەتای سەدەی ڕابوردوەوە كەڵكێكی زۆری وەرگرتوە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بۆ سەركوت كردنی ڕاپەڕینەكان كورد لە باكوری كوردستان بە تایبەتی لە ڕاپەرینی كوردانی ناوچەی دەرسیم چەكی كیمیای بەكارهێناوە، كە بوەتە هۆكاری كۆمەڵكوژ كردنی زیاتر لە ٧٠٠٠٠ حەفتا هەزار كورد

ئەو ڕژێمە فاشستە تاكوو ڕۆژی ئەمڕۆمان دەست ناپارێزێت لە بەكارهێنانی چەكی كیمیای دژی ڕاپەڕینی گەلی كورد لە باكوور، هێرشەكانی ئەم دواییەی سوپای توركی داگیركەر بۆ سەر باشور و ڕۆژئاوای كوردستان ئەوە دەسەلمێنن كە داگیركەری تورك ئەو چەكە كوشندەیە بەردەوام بەكاردەهێنێت، بە تایبەتی لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا لە زاپ، هەفتانین، مەتینا، ئاڤاشین و خواكورك و چەند ناوچەیەكی تری كوردستان

‎ئەم هێرشانە دڕندانانەی دەولەتی ڕەگەزپەرستی تورك، بە بەرچاوی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و بێدەنگی دەوڵەتانی سەرمایەداری جیهانی بێشەرمانە ئەنجام دەدرێت

دوای سێ ساڵ پڕۆسەی ئەنفالی گەلی كوردستان لە ژێڕ دەسەڵاتی كوردی بێباكی قازانج خوازی وابەستەی داگیركەرانی كوردستان ، لەبری ئاوەڕدانەوە لە كەسوكاری ئەنفال و كیمیا بارانی كوردستان ساڕێژ كردنی زامەكانیان و فەراهەم كردنی ژیانێكی شایستە بۆیان، بەپێچەوانەوە ئەو دەسەڵاتە لە یادەكانی ئەنفال و كیمیاباراندا جارێکی تر زامی کەسوکارەکانیان هەڵدەكۆڵێت و قووڵتری دەكاتەوە ، ئامێزی بۆ تاوانبارانی ئەنفال كردۆتەوە و دەیان پارێزێت و ئەنفالچیەكان لە دەسەڵاتدان، دوژمن جارێ كەسوكارەكانیانی ئەنفال کرد دەسەڵاتی کوردی هەموو چرکەیەک ئەیان کوژێ و ئەنفالیان دەكات، هەر ئەحزابی بەناو شۆڕشگێڕی كوردبوون هۆكاری ڕوودانی پرۆسەی ئەنفال و كیمیابارانی كوردستان

لێرەوە بانگەوازی تەواوی ڕێكخراوە دیموكرات، سوسیالیست، فێمنیست، ژینگە پارێز، مرۆڤ دۆست، نەتەوە یەكگرتوەكان و تەواوی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەكەین كە دەنگی خۆیان بڵند بكەن و كۆمەڵكوژی ئەنفال و شاری هەڵەبجە بە جینۆساید بناسێنن و قەرەبووی مادی و مەعنەوی خەڵكی بەشەرەفی كوردستان بكەنەوە

‎لە هەمان كاتدا ڕێگری بكرێت لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە جیهان و بەتایبەتی دەولەتی داگیركەری تورك بدرێتە دادگای نێونەتەوەیی لە جیهان لەسەر بەكارهێنانی بەردەوامی ئەو چەكە قەدەغە كراوە دژی گەلی كورد و تەڤگەرە ئازادی خوازەكەی

ئێمە وەك ڕێكخستنەكانی تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا یادی ئەو یادە تاڵە دەكەینەوە و سەر ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و قوربانیانی ئەو پرۆسە دژە مرۆڤایەتیە دائەنەوێنین

یان ئازادی یان ئازادی یان ئازادی

ڕێكخستنەكانی تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا
١٤ نیسانی ٢٠٢٤

هاوبەشی :