ئارێز عەبدوڵا: دەبێ هۆکارەکانی يەک بە يەکی ئاگرکەوتنەوەکان روون بکرێتەوە
سوتان لە ولاتەکەمان بووەتە دياردە و بەردەوام هەواڵی سوتان لە دوای سوتان دەبيسين!
سوتانەکانی هەولێر و دهۆک زۆر گەورە بوون و زيانێکی گەورەيان گەياند، بەڵام ئەوەی جێگەی سەر سوڕمانە ئەوە چەندين جارە لەنگەی هەولێر دەسوتێ، تەنانەت لەماوەيەکی زۆر کەمدا دوێن دووبارە سوتايەوە!
ئايا ئەو هەموو سوتانانە بۆچی؟
ئايا لە بێ باکی و خەمسارديەوەيە؟
ئايا لە نەبوونی هۆشياری پێويستەوەيە؟
ئايا لە کەمتەرخەمی بەرگری شارستانيەوەيە؟
ئایا دەستێکی لە پشتە؟
– ئەگەر بە دەستە کێن ئەوانەی ئەو تاوانانە دەکەن؟
وەڵامی ئەم پرسيارانە ئەرکی لايەنی پەيوەنديدارە و دەبێ هۆکارەکانی يەک بە يەکی ئاگرکەوتنەوەکان روون بکاتەوە، بە تايبەت لەنگە، چونکە قسەيەک دەکرێ گوايە کەسانێک هەن چاويان لەو شوێنە بڕيوە!
دەبێ دەسەڵات لەو بارەيەوە کاسبيکارانی لەنگە دڵنيا و هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەکان ڕوون بکاتەوە، تا لايەنە پەيوەنديدارەکانيش رێکاری پێويست بگرنەبەر و کۆتايی بەو دياردە زيانبەخش و مەترسيدارە بهێندرێ.
پێويستە حکومەت هاوکاری زيانمەندانی ئاگرکەوتنەکان بکا، هەروەکو چۆن (بەدەستخۆشيەوە ) هاوکاری لێقەوماوانی دهۆکی کرد.