هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی ئامەد سەرا بووجاک: دەست بە قۆناغی نۆژەنکردنەوە دەکەین و کۆتایی بە زیانەکانی قەیوم دێنین

76
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی ئامەد سەرا بووچاک وتی، “کۆتایی بە زیانەکانی قەیوم دێنین و بە هەرشێوەیەک بێت بۆ گەلمان کاردەکەین. دەست بکەین بە قۆناغێکی نوێی بونیادنان لە شارەکەماندا.”

شارەوانی نوێی ئامەد

لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئاداردا پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) توانی سەرکەوتنێکی مەزن بەدەست بهێنێت و بەربژێرەکانی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکانی شارەوانی شاری گەورەی ئامەد دۆغان هاتوون و سەرا بووچاک ٦٤،٩ لە سەدا دەنگەکانیان بەدەستهێنا و مۆری خۆیان لە سەرکەوتنەکاندا.

لە سەر ئەو ئەو بابەتە هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی ئامەد سەرا بووچاک دەربارەی قۆناغەکانی هەڵبژاردن و باسی پرۆژەکانی لە شارەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

سەرا بووچاک ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا ئیرادەی بەهێزی خۆی پیشاندا و وتی: “وێڕای گوشار و زۆردارییەکان گەلی کورد بووە هێمای هەڵبژاردنەکان. بەرخۆدانە شکۆدارانەکەی وانمان بینی. بۆیە مۆراڵ و وزەیەکی زۆر هەیە. بۆیە ئێمەیش لە ئاستی خزمەتکردنی گەلی خۆمان دەبین. قەیوم زیانێکی زۆری داوە. هەڵوەشانەوەیەکی جدی ئابووری هەیە لە وڵاتدا. ئەو قەیرانە ئابوورییەی بە هۆی قەیومەوە درستبووە لە شارەکەماندا، کێشەیەکی زۆر جدییە. زیانێکی چاند و ناسنامەی ئافراندووە. کاری لە پێشینەمان ئەوەیە بە یەکگرتووی لەگەڵ شارەوانییەکانی تردا لە هەوڵێ پاککردنەوەی ئەو زیانانەبین. سەر لەنوێ دامەزراوەکانی چاندی و زمان بونیاد بنێینەوە، کە ساڵانێکە لە ریگەی قەیومەوە لە باربران. وە پێشینەی کارەکانمان ڕاستکردنەوەی ئەو زیانانەبیت لە ژن دراوە، بۆئەمەش سەرۆکایەتی دامەزراوەی سیاسەتی ژنان سەر لەنوێ دامەزرێنیەوە و هەم لە دژی توندوتیژی لە دژی ژنان تێبکۆشین. بە هۆی قەیومەوە ئامەد بووە بەشاری قەیران، بێکارییەکی زۆری گەنجان بوونی هەیە، بۆیە داخوازی گەنجان بۆ دۆزینەوەی هەلی کار لە پرۆژەی کارەکانماندایە، بەو ڕەخساندانە ئابووری خۆجێی بەهێز دەکەین. بۆ گەنجان کۆرسی پیشەیی دەکەینەوە.”

دەبێت سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو گۆرەپانەکاندا بڵاوبکەینەوە

سەرا بووچاک ئەوەی دەستنیشانکرد لە تێکۆشانی ژندا سیستەمی هاوسەرۆکایەتی زۆر گرنگە و وتی: “لەسایەی تێکۆشانی ژنەوە، لەمرۆدا هەم لەناو بەرێوەبەرییەکان و هەم لە ناو پارتیشدا نوێنەرایەتی یەکسانی هەیە. ئەم رەوشەش لە لایەن تێکۆشانی ژنەوە زۆرگرنگە. خواستمان سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو گۆرەپانەکانی بەڕیوەبردندا لە بەرچاوگیرێت. خواستمان شاری ئازادی دیموکراتیک بونیادبنێین. ئەم ڕەوشە تەنها بە ڕوانینی و ژن و بە پیشاندانی یەکسانی نێوان ژن و پیاودەبێت. پێویستە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو گۆڕەپانێک بڵاوببێتەوە.”

هاوبەشی :