٧٥ـەمین ساڵی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلان لەو ماڵەی لێ لەدایکبووە پیرۆز کرا

108
0
هاوبەشی :

دوێنێ ٤\٤\٢٠٢٤ پێنج شەممە، یادی ٧٥ ساڵەی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد ع*ە*ب*د*وڵا ئ•ۆ•ج•ا*ل*ان لە حەوشەی ئەو ماڵەی تێیدا لەدایک بووە پیرۆز کرا.

ئەو ماڵەی ڕێبەر ئ*ا*پ*ۆ تێدا لەدایکبووە

ڕێبەری گەلی کورد ع*ە*ب*د*وڵا ئ•ۆ•ج•ا*ل*ان کە ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیریەکی قورسدایە، لە لایەن بنەماڵەکەی و کەسوکاریەوە لەو ماڵەی کە تێیدا لەدایک بووە لە گوندی ئامارا سەر بە شارۆچکەی خەڵفەتی ڕحا، یادی ٧٥ ساڵەی لەدایک بوونی پیرۆز کرا. محەمەد ئ•ۆ•ج•ا*ل*ان ی برای لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد، ڕێگریی کردنی ئەو شاندەی کە دەیانویست بچنەگوندەکە و گەمارۆدانی گوندەکەی لەلایەن جەندرمەکانەوە شەرمەزار کرد.

محەمەد ئۆجالان وتی: “ئەمڕۆ یادی لەدایک بوونی ڕێبەر (ئ•ۆ•ج•ا*ل*ان)ـە، ئێمە ساڵانە لێرە یادی لەدایک بوونمان پیرۆز دەکەین. بەڵام ئەوان قۆناغێکی وایان دروست کردووە، هەموو دەرگاکانیان گرتووە بۆ ئەوەی ڕێگری لەم پیرۆزباییە بکەن. ئەمە قبوڵکراو نییە. ئەم داواکارییە، داواکارییەکی زۆر دیموکراتیکە، ئێمەش وەک هەر گەلێکی دیکە ویستمان ئاهەنگی لەدایکبوونی سەرۆکەکەمان پیرۆز بکەین، ئێمە لە هەموو شوێنێک یادی لەدایک بوونی ئ•ۆ•ج•ا*ل*ان پیرۆز دەکەین و ئەم ڕێگریی و ئاستەنگیانە شەرمەزار دەکەین، ئێمە وەک بنەماڵەی ڕێبەر ئ•ۆ•ج•ا*ل*ان ڕۆژی لەدایک بوونی لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، دەبێت دەوڵەت ئەم دیمەنانە ببینێ و شەرم بکات.

هاوبەشی :