سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامێكی دەربارەی عەبدوڵا زەیدان کاندیدە سەرکەوتوەکەی شارەوانی وان بڵاو كردەور

79
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢ \ ٤ \ ٢٠٢٤ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی گەلی دیموکراتی (هەدەپە) لە زیندانەوە پەیامێكی بڵاو كردەور لە بارەی دورخستنەوەی ئەندامی دەم پارتی بەڕیز عەبدوڵا زەیدان، کاندیدە سەرکەوتوەکەی شارەوانی وان.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەیامەکەدا دەڵێت: داوا لە سیاستمەداران دەکەم رێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگرن.

ئەردۆغان وتی رێز لە ئیرادەی گەل دەگرێت، بەڵام ئەوەی لە وان رویدا لەگەڵ پەیامەکەی یەکناگرێتەوە، ئێستا کاتی نیگەرانی نییە و کاتی بنیادنانی ئاشتییە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشکردوە، بەم. شێوازە رێز لە ئیرادەی گەل ناگیرێت، نە گەل و نە خودا ئەمە قبوڵ ناکەن.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە کاندیدەکانی هاوسەرۆکی دەم پارتی، عەبدوڵڵا زێدان و نەسلیهان شەدال کرد کە بە پێی ئەنجامە نافەرمییەکان لە وان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا وتی، “چاوەڕێ دەکەین بڵێیت بوەستن.

پێشتر لە ڕاگەیاندنەكاندا پەیامی هاوسەری دەمیرتاش، باشاک دەمیرتاش بۆ کوردانی وان بڵاوکرایەوە، بەڕێز باشاك دەمیرتاش بەكوردانی وانی ڕاگەیاند بەڕێ دەکەوم بەرەو وان و بۆ پشتگیری کوردانی ئەوشارە.

هاوبەشی :