محەمەد ڕەزا زاهیدی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای قودس، سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە سوریا كوژرا

87
0
هاوبەشی :

ئاریان تیڤی

کەناڵی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی خاکەلێوە ڕایگەیاند ەک محەمەد ڕەزا زاهیدی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای قودس، سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران، لە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆسەر باڵەخانەیەک لە نزیک باڵێۆزخانەی کۆماری ئیسلامی لە شاری دیمەشق کوژراوە.

ئەو باڵەخانەیەی نزیک باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کرابووە ئامانج.

هەفتەی ڕابردووش فەرماندەیەکی دیکەی سپای قودس بە ناوی بێزاد واحێدی لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر بنکەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژرابوو.

بەپێی زانیارییەکان محەمەد ڕەزا زاهیدی پێشتر فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانی و وشکانیی سپای پاسداران بووە و لەم ساڵانەی داوییشدا وەک یەکێک لە فەرماندە هەرە پلەبەرزەکانی سپای قودس ئەرکدار کرابوو.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە لانیکەم شەش کەس لە هێرش بۆسەر ئەو باڵەخانەیەدا کوژراون.

هاوبەشی :