گواستنەوەی هیزە چەکدارەکان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان

89
0
هاوبەشی :

ڕاگەیاندنەکانی باکوری کوردستان لە کۆمەڵە ڕاپۆڕتێکدا باسیان لەوە کردووە کە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا (ئاکەپە – مەهەپە)، بە شێوەی بە کۆمەڵ چەکدارانی سوپا، ناوەندە سیخوڕییەکان و پۆلیس لە پارێزگاکانی ناوەندی تورکیاوە بۆ شارە سنوورییەکانی باکوری کوردستان دەگوازنەوە بۆ ئەوەی دەنگ بدەنە کاندیدەکانی ئاکەپە.

گرتە ڤیدیۆییەکان دەریدەخەن کە زۆربەی ئەو هێزانە کە ژمارەیان بە دەیان هەزار کەس مەزەندە دەکرێت گواستراونەتەوە بۆ شارگەلێک لە پارێزگاکانی شرنەخ، جۆلەمێرگ، وان، ئیدر، ئاگری و قەرس.

نوێنەرانی دەم پارتی باس لەوە دەکەن کە ٦ هەزار چەکدار ناخۆجێی، تەنیا بۆ شرنەخ گواستراونەتەوە، بۆ ئەوەی لە ناوەندی پارێزگاکە دەنگ بە بەربژێری ئاکەپە بدەن.

لینكی ڤیدێۆ لە فەیسبووكی دەرچە میدیا ، لە كۆمێنتە

 

هاوبەشی :