نامیلکەی ‘کاروانێک لە وشە ئازادەکان’ چاپ و بڵاوکرایەوە

127
0
هاوبەشی :

 

نامیلكەیی “کاروانێک لە وشە ئازادەکان” بۆ یادی شەهید کاروان هەورام چاپ و بڵاوکرایەوە.

شەهید کاروان هەورام گەریلا و شۆڕشگێڕێکی گەلەکەمان بوو، هەروەها سەرنووسەری بەشی فارسی ئاژانسەکەمان بوو، لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ بەهۆی نەخۆشیەوە شەهید بوو.

بۆ یادی شەهید کاروان کە لە دڵی هەموو دۆست و هەڤاڵەکانی و هەموو ئەوانەی دەیانناسی،نامیلکەیەک بە ناوی “کاروانێک لە وشە ئازادەکان” لە لایەن کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکەوە ماوەیەک بوو ئامادە کرا بوو، چاپ و بڵاو کرایەوە.

لە نامیلکەکەدا، لێدوان، نوسین، یادەوەری و هەڵسەنگاندنی تایبەت بە ژیان، تێکۆشان، هەڤاڵیەتی، شۆڕشگێڕی و ڕەنجەکانی شەهید کاروان هەورام لەخۆدەگرێت، هەروەها بەشێکی دیکەی ئەم نامیلکەیە تایبەت کراوە بە ئەلبومی وێنەکانی شەهید کاروان.

ئێوەش دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەوە کتێبەکە وەربگرن.

https://drive.google.com/file/d/1e_xr7IjZzjME1_3tMmA6YkWN0eNXDZaY/view?pli=1

هاوبەشی :