کەجەکە: گەلی کورد لە نەورۆزدا بە ڕوونی ئیرادەی خۆی پیشاندا

115
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بەوەدا، نەورۆزی ٢٠٢٤ یەكێکە لە نەورۆزە هەرە شکۆدارەکانی ساڵانی دوای و وتی: “گەلمان ئیرادە و پەیامی خۆی لە نەورۆزدا نیشاندا.”

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سڵاوی لە “نەورۆزی هەرە بەشکۆی ساڵانی دوای” کرد و پەیامی زۆر ڕوونی نەورۆز، داخوازی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو.

ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوە:

“نەورۆزی ٢٠٢٤ بوو بە یەکێک لە نەورۆزی هەرە شکۆداری ساڵانی دوای. گەلی کورد لە هەموو لایەکی کوردستان و دەرەوەی وڵات، لە هەر جێگەیەک کە هەیە بە ملیۆنان کەس ڕۆشتنە گۆڕەپانەکان و جەژنی نەورۆزیان بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆزکرد؛ داخوازی خۆی بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و هەڵوێستی بەهێزی خۆی لەو بوارەدا نیشاندا. لە سەرحەدەوە هەتا بۆتان، کەناراوەکانی دیجلە، فورات و زاپ؛ لە ئامەدەوە هەتا ڕۆژئاوا، شەهبا، جزیرە و کۆبانێ، لە باشورەوە هەتا بە ڕۆژهەڵات سنە، مەریوان، ماکویە و لەوێشەوە هەتا دەرەوەی وڵات، لە هەموو جێگەیەک نەورۆز بە بەشدارییەکی مەزن و بە شکۆوە پیرۆز دەکرێ و پیرۆزکرا. نەورۆزی ئامەدیش گەیشتە ئاستی هەرە باڵا. سڵاو لە هەڵوێستی ئازادی و بەرخۆدانی ملیۆنان مرۆڤ دەکەین. سوپاسی گەلمان دەکەین کە بەیەک دڵ و بە گۆرانیەکانی ئازادیی، بە گۆڤەندەکانیان گۆڕەپانەکانیان دەگرت و نەورۆزیان بە مانایی خۆیەوە پیرۆزکرد. لەو باوەڕەداین ئاستی بڵندکردنی نەورۆز لەو جێگانەی نەورۆزیان تێدا بەردەوامە زیاتر بڵندتربن. بەم بۆنەیەوە جارێکیتر نەورۆز لە گەلی کوردستانی وڵاتپارێز پیرۆز دەکەین. بە تایبەت نەورۆز لە ژنان پیرۆز دەکەین، کە بە دڵخوازی خۆیانەوە بۆ ئازادیی ڕەنگیان دا بە گۆڕەپانەکان، بە هەبوون و تێکۆشانیان ژیانیان ئازاد و مانادار کردوە. بەم بۆنەیەوە نەورۆز بە تایبەت لە دایکانی کوردی بەرخۆدەر پیرۆز دەکەین، سڵاو و ڕێزی خۆمانیان پێشکەش دەکەین.

پەیامەکانی گەلی کورد لە نەورۆزدا، ئەوەی دەستنیشانکرد دەبێت ئەم ڕاستییە بزانرێت، هەموو کەسێک لێپرسینەوەی خۆی بە شێوەیەکی ڕاست بکات و بەم شێوەیە نزیکی گەلی کورد ببێتەوە. ئەوانەی لێپرسینەوەی خراپ دەکەن ئەم هەڵوێست و ئیرادەیەی ملیۆنانەی مرۆڤ لە بەرامبەری خۆیدا دەبینێتەوە. یەکێک لە پەیامە هەرە گرنگەکانی نەورۆزی ٢٠٢٤ ئەمەبوو؛ گەلی کورد پیشانیدا کە گۆشار نکۆڵیکردن، لەناوبردن و قڕکردن بێ دەرەنجام دەبێت، گەلی کورد تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆی بەرامبەر ئەم سەپاندنانە بەهێزتر دەکات و بەردەوام دەبێت. بۆیە نەورۆزی ٢٠٢٤ بوو بە وەڵامێکی بەهێز لە بەرامبەر سیاسەتە قڕکەرەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست کە دژومنی کوردانە. ڕایگەیاند کە ئەم سیاسەتە بێ ئەنجام دەمێنێتەوە.

دوژمنایەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر کوردان، سیاسەت و بیرکردنەوەی فاشیست، نەژاند پەرستی و نەتەوەپەرستی تورکیای بەرەو کارەسات بردووە. دەسەڵاتدارێتی ئاکەپە-مەهەپە هەموو ڕۆژێک ئەمە زیاتر قوڵ دەکاتەوە. ئیرادەی گەلی کورد لە نەورۆزدا ئەوەی نیشاندا، لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە تورکیای بەرەو کارەسات بردووە، بووە بە هەڵوێستێکی بەهێز. ئەم هەڵوێستە هەڵوێستێکی ژیانییە پێکەوە، بە پشتیوانی گەلانەوە و لەسەر بناغەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕزگارکردنی لە کارەساتە، نەورۆز پیلانی ئەو هێزانەی خراپ کرد، کە بەدوای چارەسەریی لە ناوچە جیاوازەکان دەگەڕێن، چارەسەریی لە قڕکردن دەبینن، نەورۆز نیشانیدا کە پیلانی هەڵە لە ئامەد سەرناگرێت، نەورۆزی ئامەد ئەو پەیامەیدا، ئەنجامێکی بەوشێوەیی ئافراند، بۆیە دەبێت نەورۆزی ئامەد بە ڕاستی لێیی تێبگەن، ئێمە بە تایبەت نەورۆزی ئامەد پیرۆز دەکەین، سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشدارییان کردووە لە نەورۆزی ئامەد.

نەورۆزی ٢٠٢٤ تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردی گەیاندە ئاستێکی باڵا، نیشانیدا کە ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی سەرکەوتن، ئاستی تەکنیکی و تەکتیکی گەریلا مۆڕاڵێکی بێ وێنەی بە گەلەکەمان بەخشی، وایکرد کە نەورۆز بە جۆش و بەهێز پیرۆز بکرێت، لە نەورۆزدا تێکۆشانی گەل و گەریلا یەکترییان تەواو کرد، بنکەی سەرکەوتنی دانا، جارێکی دیکە بە تینی ئاگری نەورۆز جەژنی نەتەوەیی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.”

هاوبەشی :