ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل بەردەوامە

99
0
هاوبەشی :

ئاهەنگی نەورۆزی کە بەهەزاران هاوڵاتی تیدا بەشداریان کردوە لە چوار پارچەی کوردستان بە جۆش خرۆش بەردەوامە.

لە ئاهەنگەکەدا، گەل لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بە جۆشەوە بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کردووە و بە بەردەوام درووشمی “ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بژی گەریلا، بژی پەکەکەکە” دەڵێنەوە.

لە بەردەوامی ئاهنگەکە، گرووپی هونەری کەمپی پەنابەرانی مەخموور، چەند گۆرانییەکی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕییان پێشکەش کرد و ئامادەبووانیش بە چەپڵە و هەڵپەڕکێ پێشوازییان لێ کردن.

بنەماڵەی شەهیدان لە ئاهنگەکە پەیامیان هەبوو. تاکۆر زەردەشت باوکی شەهید هەڵمەت دێرەلووکەوە وتارێکی پڕ لە ورە و جۆش و خرۆشی پێشكەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بنەماڵەی شەهیدان دەس لە دۆزی ڕۆڵەکانیان بەرنادەن بۆ پاراستنی کوردستان.

بە دەستپێشخەریی تەڤچاندی ئەورووپا، هەریەک لە هونەرمەندان فەوزی قلنج و هۆزان وڵات بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد و چەندین بەرهەمی هونەریی جیاوازیان پێشکەش کرد

دواتر لەلایەن منداڵێکی هەڵبەستوان بە ناوی ڤەژین پەروانەوە، پارچە شیعرێک پێشکەش بە ڕێبەر ئۆجالان و نەورۆز و گەلی کورد کرا.

هەروەها ژنە هونەرمەندی دیاری کورد فرمێسک حافز هاتە سەر ستەیج و چەندین گۆرانی بۆ “ژن ژیان ئازادیی” و نەورۆز پێشکەش کرد و لەلایەن ئامادەبووانی ئاهەنگەکەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.

دواتر هونەرمەندی دیاری کورد هۆزان شەمدین هاتە سەر ستەیجی نەورۆزی قەندیل و بە گۆرانییە نەتەوەیی و شۆڕشگێڕییەکانی گەرم و گوڕی بە ئاهەنگەکە بەخشی.

هونەرمەندان و گرووپە هونەرییەکان، بە چەندین بەرهەم بەشداربووانیان ئاوێتەی هونەر کرد و جۆش و خرۆشێکی تایبەتیان بە ئامادەبووان بەخشیی

بڕیار وایە ئاهەنگەکە تا درەنگانێکی ئەم ئێوارەیە، بە هەڵپەركێ و دەربڕینی شادی بەردەوام بێت.

هاوبەشی :