تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەبۆنەى جەژنی نەورۆزەوە ڕایدەگەیەنێت، رۆژێكی مێژوویی بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوەته پێش ده‌بێت بە ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌کانەوە هەوڵ بدەین ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و نەکەوینە خزمه‌ت پرۆژەی داگیركه‌رانی كوردستان و چیتر سەرقاڵ نەبین بە دەسکەوتی حیزبیی و بنەماڵەی تەسک و نانیشتمانیی. تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەى ٢١ی ئادار جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەسەر ئەو بنەمایە وەک ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، له جه‌ژنی نه‌ورۆز دا بانگه‌وازیی له‌ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان و هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەین بۆ دیالۆگ و چارەسەریی ئاشتییانەی سەرجەم کێشەکان بێینەلایەک و بەرژەوەندییەکانی گەل و یەکێتیی نەتەوەیی بەبنەمابگرین. هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌كاربهێنین و ته‌واوی ناكۆكییه‌كانمان بەلاوە بنێین، چونکە رۆژێكی مێژوویی بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوەته پێش ده‌بێت بە ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌کانەوە هەوڵ بدەین ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و نەکەوینە خزمه‌ت پرۆژەی داگیركه‌رانی كوردستان و چیتر سەرقاڵ نەبین بە دەسکەوتی حیزبیی و بنەماڵەی تەسک و نانیشتمانیی. هەروەها تەڤگەری ئازادیی دەشڵێت: هه‌روه‌ها بانگه‌وازیی له‌ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین بێ جیاوازیی له تێكۆشانێكی ئاشتیی و دیموكراتیی و پێكه‌وه‌ژیاندا دوور له زهنییه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی و دیینگهرایی و مه‌زهه‌بگه‌رایی، هه‌وڵه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین بۆ ده‌رباز بوون له‌و گێژاوەی به‌هۆی هێزه ده‌سه‌ڵاتخواز و نه‌ژادپه‌رست و ههژموونگهراكانهوه رووبه‌ڕووی گەلانی ناوچه‌كه بوەته‌وه.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەبۆنەى جەژنی نەورۆزەوە ڕایدەگەیەنێت، رۆژێكی مێژوویی بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوەته پێش ده‌بێت بە ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌کانەوە هەوڵ بدەین ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و نەکەوینە خزمه‌ت پرۆژەی داگیركه‌رانی كوردستان و چیتر سەرقاڵ نەبین بە دەسکەوتی حیزبیی و بنەماڵەی تەسک و نانیشتمانیی.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەى ٢١ی ئادار جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەسەر ئەو بنەمایە وەک ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، له جه‌ژنی نه‌ورۆز دا بانگه‌وازیی له‌ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان و هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەین بۆ دیالۆگ و چارەسەریی ئاشتییانەی سەرجەم کێشەکان بێینەلایەک و بەرژەوەندییەکانی گەل و یەکێتیی نەتەوەیی بەبنەمابگرین. هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌كاربهێنین و ته‌واوی ناكۆكییه‌كانمان بەلاوە بنێین، چونکە رۆژێكی مێژوویی بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوەته پێش ده‌بێت بە ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌کانەوە هەوڵ بدەین ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و نەکەوینە خزمه‌ت پرۆژەی داگیركه‌رانی كوردستان و چیتر سەرقاڵ نەبین بە دەسکەوتی حیزبیی و بنەماڵەی تەسک و نانیشتمانیی.
هەروەها تەڤگەری ئازادیی دەشڵێت: هه‌روه‌ها بانگه‌وازیی له‌ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین بێ جیاوازیی له تێكۆشانێكی ئاشتیی و دیموكراتیی و پێكه‌وه‌ژیاندا دوور له زهنییه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی و دیینگهرایی و مه‌زهه‌بگه‌رایی، هه‌وڵه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین بۆ ده‌رباز بوون له‌و گێژاوەی به‌هۆی هێزه ده‌سه‌ڵاتخواز و نه‌ژادپه‌رست و ههژموونگهراكانهوه رووبه‌ڕووی گەلانی ناوچه‌كه بوەته‌وه.