دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان ، پەیامێكی ڕاگەیاند بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە
مانگی رەمەزان لەتەواوی موسڵمانانی کوردستان و جیھان پیرۆزبێت
بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و جیھان دەکەین، ھیوای خێر و ئاشتیی بۆ ھەموو گەلان دەخوازین.
بەو بۆنە پیرۆزەوە، بانگەوازیی لە زانا و باوەڕدارانی حەقبێژ و نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین، لە مانگی رەمەزاندا پەیامی پێکەوەژیان و ھاوکاریی قوڵ بکەنەوە، گەل لە فێڵ و ساختەکاریی دەسەڵاتە داگیرکەر و فاشیستەکان وشیار بکەنەوە. واتای مانگی رەمەزان، ئارامیی و ئاشتیی و دادپەروەریی و ئاسودەبوونی رۆحە پاک و راستگۆکانە، رێگەی بەخۆداچونەوە و خۆپاراستنە، لە ھەموو خراپیی و چەوتییەک.
رۆژوگرتن ئاوڕدانەوەیە، لە ھەژار و نەدار. ھەموو ئەوانەی بەھەر ھۆکارێک بێت، بێجێگە و برسیی کراون و لەسەر خاک و زێدی خۆیان، دەربەدەر کراون. جێگەی داخە! گەلانی موسڵمان لە رۆژگاری پڕکێشە و سەختدا! پێشوازیی لەم مانگە پیرۆزە دەکەن. بەھۆی سیاسەتی دەسەڵاتدارە ملھوڕە داگیرکەر و فاشیست و نەتەوەپەرست و دیینگەراکان، گەلانی موسڵمان بەگژیەکدا دەکرێن، خێر و بێریان تاڵان دەکرێت.
رۆژو و نزای ھەمووان، بابۆ کۆتایی ھاتنی ئەو ستەم زوڵمە بێت کە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان، بەناوی دیینەوە یان بەناوی نەتەوەگەراییەوە بەسەر گەلی کوردیانداسەپاندووە .
رۆژوی ھەمووان قبوڵ بێت و رەمەزانتان پیرۆز بێت
دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
٢٠٢٤/٣/١٠