هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورک بێ وەڵام نابێت

74
0
هاوبەشی :

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد و ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە ناتوانێت لەبەرامبەر گەریلادا شەڕبکات، بە شێوەیەکی نامەردانە لە ڕیگای ئاسمانەوە هاوڵاتییانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، پێوسیتە گەلە وڵاتپارێزەکەمان ئەوە بزانێت ئەو نامەردیەی دەوڵەتی تورک بێ وەڵام نابێت.

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەبارەى چالاکییى گەریلاکانیى ئازادیی کوردستان لە دژى دەوڵەتی داگیرکەریی تورک و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕاگەیاندراوێکى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە دوو چالاکی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا، لە هەرێمی خواکورک لە شاخی شەهید کامەران و لە هەرێمی زاپ لە گۆڕەپانی شەهید دیار لە داگیرکەران دراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ٨ـی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کرا، هەروەها ٧ـی ئادار گۆڕەپانی ئاوی لۆلانی هەرێمی خواکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کرا.

هەروەها ٧، ٨ و ٩ـی ئادار لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی شێلازێ، گۆلکا و سەری مەتینا پێنج جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ شاخی بەهار، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٦ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی ئاوی لۆلان ٤ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم ٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی کانی سارک و گرێ ٢ جار بە گشتی ١٩ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردوومان کران.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، ٨ـی ئاداری ٢٠٢٤ لە بۆردوومانی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر شێلادزێ سەعید موبارەک و ئاراس فەرەج شەهیدبوون و کوڕی سەعید موبارەک ساڵح موبارەکیش برینداربوو، بەر لە هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ ساڵح موبارەک دەخوازین، هاوکات ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٤ دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی عارف تەها و بەشیر عومەر عەلی لە بۆردوومانێکی ئاسمانى دەوڵەتی تورک شەهیدبوون.

هەروەها دەشڵێن، دەوڵەتی تورک دوژمنی سوێندخواردووی کوردانە، بە ئەنقەست و بە مەبەست هێرش دەکاتە سەر خەڵکی ناوچەکە، مەدەنیەکان دەکوژێت و بەم جۆرە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، لێکدانەوەی بەو جۆرەیە کە بەم ڕێگەیە گەلی کوردی وڵاتپارێز دەترسێنێت و سەرکوتیان دەکات، سوپای تورک کە ناتوانێت لە ناوچەکانی گەریلا شەڕ بکات، بە شێوەیەکی نامەردانە لە ئاسمانەوە خەڵکی مەدەنی بۆردوومان دەکات، با گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بزانێت ئەو نامەردیەی دەوڵەتی تورک بێ وەڵام نابێت.

هاوبەشی :