‎کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کەجەکە، بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە داواى پەرەپێدان و فراوانکردنی تێکۆشانی کرد

107
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کەجەکە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ڕایگەیاند، داوا لە گەلەکەمان دەکەین، تێکۆشانی خۆیان لە مانگی ڕەمەزاندا فراوانتر بکەن، لەبەر ئەوەی بۆ ئەو مسوڵمانانەی لە ژێر هێرشی نکۆڵی و لەناوبردندان، بەرخودان وەک پەرستش وایە.

کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کەجەکە، بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داواى پەرەپێدان و فراوانکردنی تێکۆشانی کرد.

کەجەکە لە دەستپێکی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لە گرنگی و پیرۆزی مانگی ڕەمەزان دەکات، تیشک دەخاتە سەر ئەوەی بەشێک لە باوەڕدارانی مسوڵمان لەنێو جەنگ و شەڕ و قڕکردندا پێشوازیی لە مانگی ڕەمەزان و ئەو پەرستشە پڕ خێرە دەکەن و دەست بە ڕۆژووگرتن دەکەن، بۆیە هیواخوازن، مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ببێتە هۆکارێک بۆ ئاواکردنی چارەسەریی گرفت و تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکان و بەهێزکردنی گیانی برایەتیی و یەکگرتوویی نێوان گەلان.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی کەجەکەدا باس لە هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد و هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل کە لە ژێر ناوی شەڕ لە “دژی حەماس” بۆ سەر گەلی فەلەستین دەکات و دەڵێت: ئەوانە هیچ پەیوەندییان بە باوەڕییەکانی یەکتاپەرستیی و کەلتووری دێرێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نییە.

بە جەختکردنەوە دەڵێت: وەک کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی ئەو هێرشکاریانە تاکە چارەمان ئەوەیە کە یەکێتی، یەکسانی، خوشک و برایەتی، ئازادیی و دیموکراسی گەلان، ئایین و ئایینزاکان پەرەپێبدەن، بۆ بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک تێبکۆشن.

کەجەکە داوا لە مسوڵمانان و هەموو باوەڕداران دەکات، لە دژی فریودانەکانی نەمروودەکانی ئەم سەردەمە، کە پیرۆزییە ئایینیەکان بەکاردەهێنن، دوژمنایەتی گەلان دەکەن، دەیانەوێت کۆمەڵگکان لەبەرامبەر یەکتر بە شەڕ بدەن، هەڵوێست نیشان بدەن.

لە درێژەی پەیامەکەدا بانگەوازی لە سەرجەم گەلانی مسوڵمان دەکات، هەر وەک ئەوەی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە پێویستە دژی ئەو نکۆڵی و قڕکردنەی بەرامبەر گەلی کورد هەیە و هەموو ڕۆژێک ڕۆڵەکانی گەلی کورد بە چەکی قەدەغەکراو دەکوژرێن و ئەوە لە ناو مرۆڤایەتیدا جێگەی نابێتەوە، هەڵوێستیان هەبێت.

هاوبەشی :