پێش ئۆپەراسیۆنی گەورەکراوی سوپای داگیرکەر چی دەگوزەرێت؟

80
0
هاوبەشی :

لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیالمیدیا، هاوزەمان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئۆپەراسیۆنی بەرفرەوانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر باشور، ئەندام وکادیرەکانی کۆمەڵەکانی رۆژهەڵات و بەناو سەربەخۆکان لە ناوەو دەرەوەی کوردستان دوای ئاشبەتاڵی ٢٠٢٣ وچەککردنیان، بۆ پەیداکردنی بازاڕ، لە چوارچێوەی شەڕی تایبەت، خۆنمایشی شەڕی بێئەخلاقی لەدژی تەڤگەری ئازادی دەکەن و هێرش و پەلامارەکانیان وەک داگیرکەران پەرەپێدەدەن.

ئەو گروپە ئاشبەتاڵچیانە هیچیان نەماوە جگە لە خۆنمایشکردن بۆ داگیرکەران تا خیانەتەکانیان لێبکڕن، باشترین پرۆڤەیەک کە بۆ بەرچاوی دوژمن ئەنجامی بدەن پەلاماردانی نرخەکانی تەڤگەری ئازادییە.
کۆمەڵەیەک هەیە، کە بەناوی کۆمەڵەی کۆمنستی ئێرانە، چەند بەشەرێکی لە سۆشیال میدیا بەڕەڵاکردووە، دەرگا بەدەرگا دەگەڕێن بۆ ئەوەی دوژمن بیناکڕێت، باشترین دوژمنیش لە داگیرکەران کە کڕیاریان بێت، رژێمی تیرۆریستی ئیخوانی تورکیایە، دیاردەی ئەم بازاڕکردنە ماوەیەکە لەرەشکردنی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کوردستان لەپلاتفۆرمەکانی سۆشیالمیدیا بوونی هەیە.
ئاشبەتاڵچییەکان و بەناو سەربەخۆکان کە جگە لە دیاردەی دەنگی هیچی دیکە نین، بۆیە بازاڕییان لەلای داگیرکەریش ئەو سەودایەی نییە، چونکە لەسەر ئەرز ئەوەندە قورساییان نییە، هەرچەند شەڕەکە دژی تەڤگەر بەسودی دوژمن تیر دەکەن، داگیرکەران زێتری دەوێت. بەکورتی داگیرکەرانیش ئەو شەڕەی ئەو ئاشبەتاڵچیانەو بەناو سەربەخۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چوارچێوەیەکی تەنگ بێهودە دەبینێت، پارەیان زۆر پێنادات.
وێنەکە: لەگەڵ جیاوازی زۆر لە ئەرکەکان، ئەو گروپانەی کە لە پۆستەکەدا هاتوون وەک تەلەفۆنی سەرجادەن، پارەیان تێبکە، بەکاری بهێنە.

هاوبەشی :