لە هەولێر بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو ئەفسەر و پۆلیسێك گیانیان لەدەستدا

134
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ یەك شەممە ١٠ \ ٣ \ ٢٠٢٤ ، دوانێوەڕۆ لە ناو بارەگای پاسەوانی سنووری عێراق لە كانی قرژاڵەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەكاتی مەشقدا دوو میـ.ـن تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر گیانیان لەدەستدا و پۆلیسێكی دیكەش برینداربوو، كەمێك پێش ئێستا بریندارەكەش بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەو کەسانەى لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە ناویان ‘عەبدول كەریم جەلال ‘و ‘مەسعود عەلی بووە و خەڵكی هەولێر بوون و تەمەنیان لە سەروو ٤٥ ساڵەوەیە، کەسى سێیەمیش ناوی ‘ڕزگار مەجیدە’ .

هاوبەشی :