نیاز حامید: تاوانێکی دیکەی داگیرکەری تورک و چەتەکانی پارتی.

125
0
هاوبەشی :

 

سەرچاوەیەک لە شیلادزێ پێیڕاگەیاندم کە بەرەبەیانی ئیمڕۆ، لە رێگای درۆنەوە سێ هاوڵاتی کرانە ئامانج. سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە پێشتر ئەو سێ کەسە لەلایەن سیخوڕەکانی پارتیەوە دەستنیشانکراون و دواتر بەتەنسیق لەگەڵ دەزگای جاسوسی میت، لە رێگای درۆنەوە لێێاندراوە، کە دووانیان شەهید بوون و ئەوەی سێیەمیشیان بریندار بوو.

سەرچاوەکە درێژەی دایێ و وتی: ئەم سێ کەسە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارانە، کەنگەر وکاردی و هی دیکە لە نزیک گوندەکەی خۆیان بەناوی دیوێکێ چووبوونە دەرەوە.
جێگای باسە راگەیاندنی سەرچەتەکانی پارتی هەمیشە پاساو بۆ ئەو کۆمەڵکوژیانەی دەوڵەتی تورک دەهێنێتەوە و پێشینە تۆمەتەکان ئامادە دەکەن و، دەیانەوێت تاوانی دەوڵەتی تورک بشارنەوە.
ناوی شەهیدەکان بەم شێوەیە:
– سەعید مبارک تەمەن ٣٥ ساڵ خێزاندارە و خاوەن چەند منداڵێکە(ڤیدیۆی کاتی ناشتنی لە کۆمێنت دادەنێم – بەراستی ناخهەژێنە).
-ئاراس فەرەج تەمەن ٢٨ ساڵ، خێزاندارە خاوەن کچێکە.
ناوی بریندارەکەش ساڵح مبارەکە کە دەکاتە برای سەعید.
جێگای باسە لە ٢٠١٥ ەوە تاوەکو ئێستا سەدان هاوڵاتی سڤیل لە باشور لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیا و بەهەماهەنگی سەرچەتەکانی پارتی،شەهید و بریندارکراون.

هاوبەشی :