یەژاستار: ئێمە بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بەرخودان دەکەینە بناغەی ژیانمان

83
0
هاوبەشی :

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار: بۆ ئەوەی ئەم بەهارە بکەینە سەرەتای بەهاری ژن و بە سیستمی پیاوسالاری بڵێن ‘بوەستە’، بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ ئێمە بەرخودان دەکەینە بناغەی ژیانمان.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر و تێکۆشەر راگەیەندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار رایگەیاند: “سڵاو لە هەموو ئەو ژنانە دەکەین کەبە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ پێشوازی لە ٨ی مارس دەکەن کە مزگێنی بەهار و بەرخودانە. بەڵێن دەدەین کە بە دڵنیاییەوە شۆڕشی ژنان بەئەنجام بگەیەنین، ٨ی مارس لە رێبەرمان کە ناوازەیی ژن، بەرزبوونی پێگەی ژنی فێری ئێمەکرد و گەورەترین هاوڕێی ژنان و هەروەها لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەین سەرجەم شەهیدانی شۆڕش بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە”.

لە راگەیەندراوەکەی یەژاستاردا هاتووە: “رەنج و تێکۆشان بەهای بنچینەیییە کە مرۆڤ دەکاتە مرۆڤ. زەوتکردن و خوارنی رەنج و ماندووبوونیش گەورەترین کودەتایە لە دژی مرۆڤایەتی. لەم واتایەشدا چەوساندنەوە و زەوتکردنی رەنج بەواتای ئەوە دێت کە مرۆڤ لە جەوهەری خۆی دووربخرێتەوە. ئەو مرۆڤەی رەنجەکەی زەوت دەکرێت لە بەرامبەر راستی خۆی نامۆ دەبێت، لە کۆمەڵگەی خۆی دووردەکەوێتەوە و لە بنەڕەتی خۆیدا دەبێتە کۆیلە. ئەوەی چەرخی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەڵدەسوڕێنێت، ئەم راستیەی کۆیلەدارییە کە ئیتر بەشێوەی سیستماتیکی لێهاتووە. پیشەسازی و کەڵەکەکردنی سەرمایە کە کۆڵەکەکانی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین، لە راستیدا لە سەر چەوساندنەوە و زەوتکردنی رەنج بە شێوە سیستماتیک کە مرۆڤەکان لە جەوهەری خۆیان دووردەخاتەوە، خۆیان دەژیێنن. ژنان لە ماوەکانی بەر لە ٨ی مارسیش لە دژی چەوساندنەوە و زەوتکردنی رەنج و ماندووبوون کە مرۆڤەکان لە جەوهەری خۆیانەوە دووردەکاتەوە تێکۆشانی بێهاوتایان بە قوربانیدانی دژوار ئەنجامدابوو، بێدەنگ نەبوون و بوونە خاوەنی تێکۆشانێکی گەورە. وەڵامی سەرمایەی هەژموونگەرا کە لە دەوڵەتدا بە دامەزراوە بووە، وەک هەموو جارێک کۆمەڵکوژی بوو. لەم رووەوە ٨ی ئادار بۆ ئاشکراکردنی هاوکاری چەپەڵی نێوان دەوڵەت و سەرمایەداری و دەرخستنی ئەقڵیەتی قڕکەری سەرمایەی باڵادەستی پیاو لە دژی ژنان گرنگیەکی مێژوویی هەیە. ٨ی مارس بۆ ژنان؛ لە دژی سیستمی دەسەڵاتداری سەرباری قوربانیدانی زۆر هەوڵ دەدەن ئەو رۆژە بە هەبوونی راستەقینەی خۆیان بەدەستیبهێنن. ٨ی ئادار هێمای ژنی خۆڕاگرە، کە ئەقڵیەتی پیاوا لە بەرامبەر ژن ئاشکرا دەکات. لە سەر ئەو بنەمایە گونجاوترین وەڵام ئەوەیە بە بەرخودان پێشوازی لە ٨ی مارس بکرێت.

ئێمە هەر ساتێکی ئەم سەدەیە دەگۆڕین بۆ ساتەکانی ئازادی ژن

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستاردا هاتووە:

“هێزی پێشەنگی ژنان کە ئەمرۆ ٨ی مارسی گەیاندووەتە واتای راستەقینەی خۆی، بزوتنەوەی ژنانی ئازادە کە لەناو بزوتنەوەی ئازادیی کورددا دامەزراوە. دەستنیشانکردنی ‘ئازادی ژن کۆڵەکەی سەرەکی تێکۆشانی ئازادیمانە’ لەلایەن رێبەرمانەوە لە ناو تێکۆشانی پەنجاساڵەماندا ئەوەندە بەهێزبوو کە وایکرد بزوتنەوەی ژنانی کورد پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی ژنانی جیهان بکەن. لە دژی ژیان لە ژێر باڵادەستی پیاو و مێشکی پیاو، بزوتنەوەی ئازادیی ژن ئەوەی بەرجستەکردەوە کە ژیانی ئازاد بە شەڕکردن بەدەست دێت، هەربۆیە لە رێگەی یەژاستارەوە تێکۆشانی خۆی گەیاندە ئاستێکی نوێ.

یەژاستار هێمای ئەوەیە کە هیچ بەهایەکی بەدەستهێنراو بە بێ خۆپاراستن ناتارێت بپارێزرێت. یەژاستار لە کۆبانێوە تا شەنگال بۆ هەموو ژنانی کوردستانی و ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بووتە هیوا. بە میراتی بەرخودانی زیاتر لە ٣٠ ساڵی خۆی بۆ ژنان بووەتە مۆدێلی خۆپاراستن، لە دژی مێشکی پیاوی کۆمەڵکوژکار، گەورەترین هێزی خۆپاراستنی ژنانە. هەربۆیە لەماڵ، خوێندنگە، شەقامەکان، گۆڕەپانەکان لە هەموو بوارێکی ژیاندا گرنگە کە بە وشیاری خۆپاراستنی یەژاستارەوە مامەڵە بکرێت. لەبەر ئەوەش لە ماڵ، خوێندگە، شەقامەکان بە وەستانەوە بەرامبەر کولتوری دەستدرێژی، ژن دەتوانێت ببێتە خاوەنی وشیاری یەژاستار. هەموو ژنێک بە وشیاری خۆپاراستن لە دژی مێشکی پیاو کە هەموو رۆژێک ژنێک دەکوژێت، گەورەترین هەڵوێستە. لە رێگەی بە یەژاستاربوونەوە ژن دەتوانێت خاوەنداری لە رەنج، جەستە، رۆح و دڵی خۆی بکات. هەربۆیە بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ژنان ئەوەیە کە لەسەر هێڵی ژنی ئازاد ببێتە خاوەن وشیاری یەژاستار ولە سەر رێچکەی ژنی بە یەژاستاربوو ئێمە پێکەوە هەنگاو بنێین. ئێمە خاوەنداری لەو بەهایانەی ئازادی بکەین کە خوڵقێندراون، هەر ساتێکی ئەم سەدەیە بکەین بە ساتی ئازادی ژن.

تائەو کاتە یەک تاکە ژنیش نەمێنێتەوە کە بێ رێکخستن بێت، ئێمە درێژە بە تێکۆشان دەدەین

تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی ژنان کە رێبەر ئاپۆ وەک داستانێک پێناسەی کردووە، کۆدەکانی مێشکی پێنج هەزار ساڵەی پیاوی خستە بەرچاو و رێگەی لەبەردەم ‘خودبوون’ کردەوە. شەڕی ئازادی ئێمە کە لە ساراکانەوە تا زیلانەکان، لە بێریتانەکانەوە تا دۆغا ڤیانەکانەوە بێ پسانەوە بەردەوامە، لەناو ژناندا دەستکەوتی خوڵقاند و بووە هێمای ئەوەی کە ئەو کۆمەڵگایەی ژن تیایدا ئازادە ئەویش ئازاد دەبێت. لەبەر ئەوەش گرنگە ژنان لە هەر گۆڕەپانێکدان، بیگۆرن بۆ سەنگەری بەرخودان کە ئەوەش بە واتای کۆتاییهێنان بە مێسکی پیاوی دەستدرێژیکار. رێگەی ئەوەش رێکخستنی بەهێزە. لە شوێنێک کە تەنیا یەک ژن بێ رێکخستن بمێنێتەوە دەستدرێژی، گێچەڵ دەکرێتە سەر ژنان، ژنان سەرکوت و تاڵان دەکرێن. هەر ژنێک لە دەرەوەی ژیانی رێکخستنی بمێنێتەوە، دەبێتە ئامانجی دڕندەیی مێشکی پیاو و لە ناسنامەی خۆی دووردەخرێتەوە. بەو تێگەیشتنەوە، تا ئەو کاتەی کە تەنیا یەک ژنیش نەمێنێت کە بێ رێکخستن بێت، دەبێت ئێمە درێژە بە تێکۆشانی خۆمان بدەین. ئێمە لەو بڕوایەداین کە هەر ژنێک وەک ئەو تۆوانەی لە بەهاردا سەرلەنوێ شین دەبێت، سەرلەنوێ دەڕوێتەوە، بەهێز دەبێت و خۆی بە ناسنامەی کۆمەڵایەتی راستەقینە دەگەیەنێت. بۆ ئەوەی ئێمە ئەم بەهارە بکەینە سەرەتای بەهاری ژن و سیستمی کۆمەڵکوژکار، باڵادەستی پیاو رابگرن، ئێمە بەرخودان بە دروشمی ‘ ژن، ژیان، ئازادی’ بۆ خۆمان دەکەین بە بنەما. لەبەر ئەوەی بۆ ئێمەی ژنان ‘ ژن، ژیان، ئازادی’ ناوی بڕیارداری لە دژی ژیانی ئازادە. ‘ژن، ژیان، ئازادی’ لە رۆزاکانەوە تا ساراکان میراتی هاوبەشی سەرجەم ژنانی خۆڕاگرە. ‘ژن، ژیان، ئازادی’ فورمولی شێوەی نوسینەوەی مێژووی ژنانی ئازادە. ‘ژن، ژیان، ئازادی’ هاواری لێپێچینەوە لە سیستمی پیاوسالارییە. لەم ٨ی مارسەدا ئێمە بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ دەڕژێینە گۆڕەپانەکان و هاوار دەکەین کە ژیانێکی بە بێ ژن قەبوڵ ناکەین، هاوارمان دەگۆڕین بۆ رێکخستن و لێپرسینەوەی مێژوویی لە سیستمی پیاوسالاری دەستپێدەکەین.

وەک یەژاستار بەڵێن دەدەین کە بە دڵنیاییەوە شۆڕشی ژنان بە ئەنجام بگەیەنین، ٨ی مارس لە رێبەرمان کە جوانی و ناوازەیی ژنان، پێگەی بەرزی ژنانی فێرمان کرد، گەورەترین هاوڕێی ژنان و هەروەها لە هەموو ژنانی دیکە پیرۆز دەکەینەوە. هەموو شەهیدانی شۆڕش بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە”.

هاوبەشی :